گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەتەوە يەكگرتوەكان ژمارەكان ئاشكرا دەكات.. بەهۆى كۆرۆنا جيهان چەند زيانى كردوە؟

2020.05.14 - 23:07
نەتەوە يەكگرتوەكان ژمارەكان ئاشكرا دەكات.. بەهۆى كۆرۆنا جيهان چەند زيانى كردوە؟

 

ناس کورد-

 

ڕێكخراوى نەتەوە يەكگرتوەكان پێشبينى ئەوە دەكات لەساڵى 2020 دا ئابورى جيهان بەڕێژەى 3.2% دابەزين بەخۆيەوە ببينيێت و هەشت ترليۆن و نيو دۆلار زيان بكات.

 

ئيدارەى كاروبارى ئابورى و كۆمەڵايەتى سەربە ڕێكخراوى نەتەوە يەكگرتوەكان لە ڕاپۆرتێكدا بڵاويكردوەتەوە، لەساڵى 2020 دا ئابورى جيهان بەڕێژەى 3.2% دادەبەزێت و جيهان بڕى 8 ترليۆن و نيو دۆلار زيان دەكات ئەوەش ئەو دەستكەوتەيە كە لەماوەى چوار ساڵى ڕابردوو بەدەستهاتوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، بەرهەمى گشتى ناوخۆيى لە وڵاتە پێشكەوتوەكان بەڕێژەى 5% دابەزين بەخۆيەوە دەبينيێت و لە وڵاتە دواكەوتوو هەژارەكاندا 0.7% دادەبەزێت.

 

لاى خۆيەوە "ئيليوت هاريس" ياريدەدەرى ئەميندارى گشتى ڕێكخراوى نەتەوە يەكگرتوەكان بۆ گەشەپێدانى ئابورى باسى لەوەكردوە، ئابورى جيهان لەگەڵ سەپاندنى ڕێوشوێنەكان بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەسەر چالاكيە ئابوريەكان گەيشتوەتە ڕێگەيەكى داخراو، بە نزيكەيى لە چارەكى دووەمى ساڵى 2020 دا.

 

باسى لەوەشكردوە، جيهان ڕوبەڕوى ڕاستيەكى تاڵ بوەتەوە كە بريتيە لە دابەزينى قورسى ئابورى كە لە "ڕوخانە گەورەكە"ەوە جيهان شتى واى بەخۆيەوە نەبينيوە (ئەو ڕوخانە ئابوريە بوو كە لەساڵى 1929 جيهان بەخۆيەوە بينى و چەندين ساڵ بەردەوام بوو).

 

بەپێى هەمان ڕاپۆرت، حكومەتەكانى جيهان بە نزيكەيى 10%ى بەرهەمى گشتى ناوخۆييان لە جيهاندا بۆ ڕێوشوێنەكانى بەرەنگاربونەوەى پەتاى كۆرۆنا و سنورداركردنى پاشەكشەى كارەساتبارى ئابورى تەرخان كردوە.