گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: سەرسام بە کاروانی وەرزشیی مێسی

2020.05.14 - 20:23
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: سەرسام بە کاروانی وەرزشیی مێسی

ناس کورد-

کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی باس لە ڕکابەرییەکانی نێوان خۆی و مێسی دەکات و دەڵێت، سەرسەما بەو کاروانە وەرزشییەی مێسی پێیدا تێپەڕیوە.

 

بەگویرەی ڕۆژنامەی میرۆری بەریرانی رۆناڵدۆ لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: " چیژم لەو ڕکابەرییە وەرگرتووە لەو ڕکابەرییەی لەنێوان من و مێسی دا هەبووە و زۆر سەرسامم بەو کاروانە وەرزشییەی تاوەکو ئێستا لیۆنێل پێیدا تێپەڕیووە".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "کاتێک لالیگام جێهێشت، مێسی پێی وتم توشی کێشە بووم بە ڕۆشتنی  تۆ لە خولەکە، چونکە ڕکابەری نێوانمان بەهێزتری دەکردین".

 

ئەستێرە پرتوگالییەکە باسی لەوەشکردوە، شتێکی جوانە ڕکاربەری هەبێت، هەروەک مایکل جۆردان لە تۆپی باسکەدا رکابەری هەیە، هەروەها ئیرتۆن سینا و ئالا بروست، لە فۆرمولا وەندا.