گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری ناوخۆ: لەگەڵ توندکردنەوەی رێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆداین

2020.05.14 - 16:40
وەزیری ناوخۆ: لەگەڵ توندکردنەوەی رێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆداین

ناس کورد-

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێشتا مەترسییەکانی کۆرۆنا تەواو نەبوون و  و پێویستە هاووڵاتیان پابەندی ڕێکارە تەندروستییەکان بن،  دەشڵێت، لەگەڵ تووندترکردنی رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆن.

 

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "مەترسییەکانی کۆرۆنا هێشتا ماون و تەواو نەبوون، ئێمە لەگەڵ ئەوەین ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ توندبکریتەوە، بەڵام لەبەر هاووڵاتیان بریاری کردنەوەی چەند شوێنێکمان داوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد،  لە ڕۆژانی جەژنیشدا قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت و هاتووچۆکردن بە رێپێدانی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت.

 

وەزیری ناوخۆی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سنوورەکان و فڕۆکەخانەکانیش بە داخراوی دەمێننەوە و بۆ جەژن بەڕووی گەشتیاراندا ناکرێنەوە.