گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیسانەوە کیم جۆنگ یۆنگ ونبۆوە ..12 ڕۆژە دیار نییە 

2020.05.14 - 13:22
دیسانەوە کیم جۆنگ یۆنگ ونبۆوە ..12 ڕۆژە دیار نییە 

ناس کورد- 

دوای ئەوەی كیم جۆنگ یۆنگ، سەرۆكی كۆریای باكور بەكۆمەڵێك گومانەوە لەسەرەتای ئەم مانگەدا دەركەوتەوە، جارێكی تر ئەو سەرۆكە كە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و تەندروستیەكەی پڕمشتومڕە، لەبەرچاو ونبووەوە.

 


بەگوێرەى ماڵپەڕی نیویۆرك پۆست، دەزگای هەواڵگری ئەمریكا هێشتا ئەگەری ئەوەیداناوە كە كیم لەژیاندا مابێت و تەندروستیشی جێگیر بێت.

 

ئاژانسی بلۆمبێرگیش لەسەر زاری ڕۆبرت ئۆپراین ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانى ئەمریكا بڵاوی كردەوە، بیركردنەوەی ئەوان زیاتر ئەو ئەگەرانەیە كە هەموو شتێك ئاساین و وەكو خۆیەتی.

 

ئۆپراین دانیشیبەوەداناوە، ئەگەر وێنەكانی ئەمدواییەی كیم جۆنگ ڕاستی بن ئەوا هێشتا زانیارییەكانیان لەسەر ئەو ڕوداوانە نەپچڕاوە.

 

لەسەرەتای ئەم مانگە سەرۆكی كۆریاى باکور دوای ماوەیەكی دورودرێژ لەمیدیاكانی وڵاتەكەیەوە دەركەوت، بەڵام ئەو دەركەوتنەوەی نەبووە هۆی ڕەواندنەوەی گومانەكان لەسەر تەندروستی كە بەردەوام قسەی لەسەر هەیە.



بەهۆی ئەوەی تەنها لەئاژانسی میدیاى فەرمی ئەو وڵاتەوە بڵاوكرایەوە، گومان لەسەر ئەوە دەكرێت پێشتر ئەو وێنانە گیرابێتن و دواتر پیشاندرابێت بۆ دامركاندنەوەی ئەگەری هەر پشێوییەك.

 

پێش دەركەوتنە نوێیەكەی لە 11ی مانگی نیسانەوە ئیدی سەرۆكی كۆریا لەبەرچاوان ونبویەوە و میدیای ئەمریكاش ئەوەی بڵاوكردەوە، تەندروستی تێكچووە و ناجێگیرە بەهۆی نەشتەرگەرییەكەوە كە بۆ دڵی ئەنجامدراوە.

 

دواتر ئەوەش بڵاوكرایەوە كە كیمی تەمەن 36 ساڵان تەندروستی تێكچووە بەهۆی زۆری كێشی و جگەرەكێشانی زۆرەوە، هەندێك وای بۆ دەچن هۆكاری دیارنەمانی سەرۆكى كۆریاى باکور ترسە لە توشبوون بەپەتای كۆرۆنا، گەرچی وڵاتەكەی تا ئێستا كەمترین دەنگۆی لەو بارەیەوە لەسەر بڵاودەبێتەوە.

 

بەگوێرەى ماڵپەڕی شۆسن ئەلبۆی كۆریای باشوور، كیم جۆنگ نەخۆشی هەوكردنی جومگەكان و شەكرە و دڵ و بەرزی فشاری خوێنی هەیە.