گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مانگە دەستکردەکانی ئەمریکا نهێنییەکە ئاشکرا دەکەن 

ئێران لەناو سەربازگەى ئیمام عەلى لە سوریا خەریکى چییە؟ 

2020.05.14 - 11:46
ئێران لەناو سەربازگەى ئیمام عەلى لە سوریا خەریکى چییە؟ 

ناس کورد –

تۆڕێکی هەواڵی ئەمریکا بە پشتبەستن بە شیکاری هەواڵگریی و وێنەی مانگە دەستکردەکان بڵاویکردەوە، ئێران لە ڕێگەی هەڵکەندنی تونێل لە سەربازگەیەکدا لەناو خاکی سوریا بەردەوامە لە پەرەپێدان بە سیستمی چەکی پێشکەوتوو.

 

 

 تۆڕی هەواڵی" فۆکس نیوز"ی ئەمریکی، بڵاویکردەوە "ئێران لە سەربازگەی ئیمام عەلی لە سوریا سەرقاڵی دروستکردن و هەڵکردنی تونێلە بە مەبەستی عەمبارکردن و پەرەپێدان بە سیستمی چەکی پێشکەوتوو".

 

فۆکس نیوز، لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەیدا پشتی بە ژمارەیەک وێنە بەستوە کە لەلایەن مانگە دەستکردەکانی کۆمپانیای "ئیمیج ساتی نێودەوڵەتییەوە "گیراوە لە هەمانکاتیشدا شیکاری بۆ ناوەڕۆکی وێنە گیراوەکان کراوە".  

 

فۆکس نیوز، ئەوەی ڕوونکردوەتەوە کە وێنەکان لە 12ى ئەم مانگەدا لەلایەن مانگە دەستکردەکانەوە بۆ بنکەی سەربازی ئیمام عەلی گیراون کە دەکەوێتە ناو خاکی سوریاوە و لەهەمانکاتیشدا نزیکە لە سنوری عێراقەوە.

بە گوێرەی شیکارییەکەی فۆکس نیوز، ئێران سەرقاڵی دروستکردنی ژمارەیەک تونێلە لەو سەربازگەیە کە مەبەست لێی عەمبارکردن و شاردنەوەی ئەو چەکانەیە کە لە ڕووی سەربازییەوە پێشکەوتوون.

 

 ئاماژە بەوەشکراوە، وێنەکان دەریانخستووە پانی تونێلەکانی مەزەندە دەکرێن بە چوار مەتر زیاتر کە بۆ شاردنەوە و عەمبارکردنی چەکی پێشکەوتوو بەکاردەهێنرێن.

بەگوێرەی فۆکس نیوز، ئێران ماوەی نۆ مانگە سەرقاڵی دروستکردنی ئەو تونێلانەیە و لە ئەنجامی بڵاوکردنەوەی زانیاری دەربارەی ئەو تونێلانەوە لەلایەن فۆکس نیوزەوە تونێلێکی نزیک ئەو تونێلەی کە ئێستا ئێران سەرقاڵی دروستکردنیەتی لە مانگی ئاداری ڕابردودا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە خاپور کراوە.    

 

 لەو بارەیەوە شیکەرەوەکانی کۆمپانیای" ئیمج سات نێودەوڵەتی"  تایبەت بە مانگە دەستکردەکان بە تۆڕە ئەمریکییەکەیان وتوو "وێنەکان ئەوە دەردەخەن کە ئێران پلانی هەیە کارو چالاکییەکانی لەو ناوچەیەدا پەرە پێ بدات".