گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كاريگەرى لاوەكى زۆر كەميشى هەيە

ڕوسیا (ئەنجامى مژدەبەخش)ى تاقیکردنەوەى ڤاکسینێک بۆ چارەسەرى کۆرۆنا راگەیاند

2020.05.14 - 09:44
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوسیا (ئەنجامى مژدەبەخش)ى تاقیکردنەوەى ڤاکسینێک بۆ چارەسەرى کۆرۆنا راگەیاند

ناس کورد- 

سندوقى وەبەرهێنانى ڕاستەوخۆى ڕوسیا ئاشكرايكرد، چارەسەرى ڤاكسينى فافيبيرافير بۆ توشوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا ئەنجامى باشى هەبوە لە تاقيكردنەوەى لەسەر توشبواندا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەو بارەيەوە "كيريل ديمترييف" سەرۆكى جێبەجێكارى سندوقى وەبەرهێنانى ڕاستەوخۆى ڕوسيا ڕايگەياندوە، ئەنجامى پشكنينى 60% ى توشبوانى كۆرۆنا كە 40 كەس بون و چارەسەرى "فافيبيرافير" يان بۆ بەكارهێنراوە كە يەكەمجار لە ژاپۆن پەرەى پێدراوە بە ناوى "ئافيجان" سلبى بوە لەماوەى 5 ڕۆژدا، چارەسەرەكە دەتوانێت ماوەى چاكبونەوەى توشبوان بكاتە بە نيوە.

 

كۆمپانياكانى دەرمان لە كێبڕكێدان بۆ پەرەپێدانى چارەسەرێك بۆ توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا كە تائێستا نزيكەى 300 هەزار كەس بەهۆيەوە گيانيان لەدەستداوە و زياتر لە 4 مليۆن كەسيشى توشكردوە و زيانێكى گەورەى لە ئابورى جيهان داوە.

 

چارەسەرى "ئافيجان" كە بەشێوەيەكى گشتى بە "فافيبيرافير" ناسراوە لە كۆتايى نەوەدەكان لەلايەن كۆمپانيايەك گەشەى پێدراوە كە دواتر لەلايەن كۆمپانياى "فوجى"يەوە كڕدراوەتەوە ئەويش دواى ئەوەى چالاكيەكانى گۆڕى بۆ بوارى چاودێرى تەندروستى.

 

هەروەها لاى خۆشيەوە كۆمپانياى "جلينمارك فارماسيوتيكلز" لە هندستان سەقاڵى تاقيكردنەوەى "فافيبيرافير"ە و حكومەتى ڕوسياش دوو مليۆن دۆلارى بۆ پشتگيرى پرۆژەكە لە وڵاتەكەى خۆى تەرخان كردوە.

 

لەدواى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا ڕوسيا دوەم زۆرترين ژمارەى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆناى هەيە لە جيهاندا، سەرەڕاى ئەوە لەئێستا تاقيكردنەوە بۆ نمونەى سەرەتايى ڤاكسينێكى تر دەكات لەسەر گيانداران و سندوقى وەبەرهێنانى هاوبەش لايەنى درايى دابين كردوە.

 

ديمترييف باسى لەوەشكردوە، "فافيبيرافير" پەستان و قورسايى سەر شانى ناوەندە پزيشكيەكان كەمدەكاتەوە، بەپێى هەڵسەنگاندنەكانمان هەروەها ژمارەى ئەو نەخۆشخانەى كە بارودۆخيان مەترسيدارە  كەمدەكاتەوە بۆ نيوە.

 

لاى خۆشيەوە "ئەندريە ئيفاشنكۆ" مامۆمستاى ئەكاديمى ڕوسى بۆ زانستەكان و سەرۆكى ئيدارەى كۆمپانياى "كيمرار" كە تاقيكردنەوەكە ئەنجام دەدات ئاماژەى بەوەداوە تا كۆتايى مانگى 5 تاقيكردنەوەى چارەسەرەكە لەسەر 330  توشبوو تەواو دەبێت.

 

باسى لەوشەكردوە، دامەزراوەكانى وەبەرهێنانى كۆمپانياكە دەتوانێت دەيان هەزار ڤاكسين لەمانگێكدا بەرهەم بهێنێت و هيوادارين ئەوە بەس بێت بۆ روسيا وەك كەمترين بڕى.

 

تەئكيديشى كردوەوە، ئاسەوارى لاوەكى زۆر كەم و بچوك دەركەوتون هەروەها بۆ ژنانى دوگيان نابێت بەكاربهێنرێت چونكە شێوان لە كۆرپەلەدا دروست دەكات.