گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەمردویی لەگۆڕیاننا بەڵام لەگرتەی ڤیدیۆی ڕوداوەكەدا دەركەوت زیندووە

2020.05.14 - 09:23
بەمردویی لەگۆڕیاننا بەڵام لەگرتەی ڤیدیۆی ڕوداوەكەدا دەركەوت زیندووە

ناس کورد- 

لەئەندەنوسیا دوای ئەوەی مردوویەك لەلایەن كەسوكارەكەیەوە بەخاكدەسپێردرێت و گرتەی ڤیدیۆیی بەخاکسپاردنى لەلایەن ئامادەبویەكەوە تۆمار دەکرێت و ڕۆژێك دوای بەخاکسپاردنى و لەتەماشاکردنى گرتە ڤیدیۆییەکە هەست بە جوڵەى مردووەکە دەکرێت لەناو تابوتەکەدا بە گومانی ئەوەى مردووەکە زیندووە بۆیە بڕیاری هەڵدانەوەی گۆڕەكە دەدرێت. 

 

میدیاكانى ئەو وڵاتە بڵاویان كردەوە، لەگۆڕستانی مانادۆ لە دوورگەی ئەندەنوسیا لەکاتى بەخاکسپاردنى مردویەکدا یەکێک لە ئامادەبووانى مەراسیمەکە مۆبایلەكەی دەردەهێنێت و کاتى بەخاکسپاردنەکە و داگرتنی تابوتە دارینەكە بۆ ناو گۆڕەكە تۆمار دەکات. 

 

دواتر لە تەماشاکردنەوەى گرتە ڤیدیۆییەکەدا هەست بەوە دەکرێت تەرمەكە لەناو تابوتەكەدا دەجوڵێت و دەستی دەجوڵێنێتەوە، گرتە ڤیدیۆكە خێرا دەبێتە جێی سەرنج و شۆك لەمیدیا ناوخۆیی و جیهانییەكاندا.

 

ئەوەی بەلای میدیاكانەوە مایەی سەرسوڕمان دەبێت، ئەو كەسەشی گرتە ڤیدیۆكە دەگرێت هەست بەدیمەنەكە ناكات، بەڵام دوای ڕۆژێك بەسەر ڕوداوەكەدا كاتێك سەیری ڤیدیۆكە دەكرێت هەست بەو دۆخە دەكرێت و پرسیار لەسەر ئەوە دروست دەبێت لەلایەن كەسوكاری مردووەكەوە كە ئایا كەسەكەیان مردووە یاخود زیندووە، بەپێی میدیا ناوخۆییەكان بەرپرسان بڕیاری هەڵدانەوەی گۆڕەكە دەدەن.

 

میدیاكان لەبارەی تەرمەکەوە ئەو پرسیارە دەوروژێنن ئایا ئەوەی لەشوشەی تابوتەكەوە دەبینرێت ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی مردووەكە زیندووە یاخود ئەوە ئاژەڵێكی بچوكە بەدەردەكەوێت لەگەڵ تەرمەكەدا چووەتە ناو تابوتەكەوە؟.

 

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی Surya Malang ، لەڕاپۆرتێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەو جوڵەیەی كە لەگرتە ڤیدیۆكە لەسەر تەرمی ناو تابوتەكە هەستی پێدەكرێت ئەوا تیشكدانەوەیە، یاخود باڵندەیەكە ئەوكاتە بەسەر ئاسمانی تەرمەكەدا فڕیوە و وێنەكەی لەشوشەی تابوتەكەدا بەدەركەوتووە، یاخود دەستێكی مردووەكەیە بەهۆی جوڵانەوەیەوە كەوتووەتە سەر سینگی.

 

هەر لەسەر ڕوداوەكە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە، باس لەوە دەكرێت، ڕەنگی ئەو شتەی كە دەجوڵێت سپیی یە و ڕەنگە پارچە قوماشێكی هەڵواسراو بێت بەسەرووی تابوتەكەوە و كەوتبێتە خوارەوە دوای جوڵاندنی تابوتەكە بەرەو ناو گۆڕەكە، بەشێكی دیكەش باس لەوە دەكەن گەر مردووەكە نەمردبێت ئەوا بەشێوەیەكی تر سەرنجی ئامادەبووانی ڕادەكێشا نەك تەنها جوڵەیەكی سادە.