گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامانج لێى بەرزکردنەوەى نرخى نەوتە

وەزارەتى نەوتى عێراق: بەتەواوەتى پابەندى رێککەوتنامەى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوتین

2020.05.14 - 08:55
وەزارەتى نەوتى عێراق: بەتەواوەتى پابەندى رێککەوتنامەى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوتین

ناس کورد-

وەزیرى نەوتى عێراق پابەندبوونى تەواوەتى عێراقى بە ڕێککەوتنامەى تایبەت بە کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت دوپاتکردەوە و داواى لە میدیاکان کرد بۆ هەر هەواڵێک لەو بارەیەوە پشت بە لێدوانى فەرمى وەزارەتەکە ببەستن.

 

 

عەلى عەلاوى وەزیرى نەوتى عێراق بە وەکالەت راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "بەتەواوەتى پابەندین بەو ڕێککەوتنامەیەى کە لەلایەن ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى ئەنجامدرا بۆ کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت".

 

پێشتر ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت(ئۆپێک) ڕایگەیاند، تەواوی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت، جگەلە مەکسیک، ڕازیبون بەکەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى ئۆپیک کە لە 10ى نیسانى 2020 بڵاوکرایەوە ئاماژە بەوە کراوە "تەواوی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت، جگە لە مەکسیک، ڕازیبون بەکەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لەمانگی ئایار و حوزەیرانی داهاتو بە ئامانجی کەمکردنەوەی 10 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا".

 

ئاماژە بەوەکراوە، ڕێککەوتنەکە لەمانگی تەموز تا کانونی یەکەم کەمکردنەوەی هەشت ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی لێدەکەوێتەوە و بەوەش پێشبینی دەکرێت نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەرچاو بەخۆوە ببینێت.