گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاسەوانەکانى مستەفا کازمى توشى کۆرۆنا بوون؟ تەندروستى رونکردنەوە دەدات

2020.05.14 - 08:31
پاسەوانەکانى مستەفا کازمى توشى کۆرۆنا بوون؟ تەندروستى رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق رونکردنەوەیەکى لەبارەى هەواڵى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەنێو پاسەوانە تایبەتەکانى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق، بڵاوکردەوە.

 

سەیف بەدر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق ئەو هەواڵانەى ڕەتکردەوە کە باس لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکەن لەنێو پاسەوانە تایبەتەکانى سەرۆکوەزیران و رایگەیاند "ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ پاسەوانێکى سەرۆکوەزیران توشى کۆرۆنا نەبووە".

 

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق داواى لە دەزگاکانى ڕاگەیاندن کرد کە لەبڵاوکردنەوەى هەواڵەکانیان وردبن و لە سەرچاوەى فەرمییەوە هەواڵەکانیان بڵاوبکەنەوە.

 

راگەیەندراوەکەى وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق لەکاتێکدایە کە چەند میدیایەک هەواڵێکیان لەسەر زارى سەرچاوەیەکەوە بڵاوکردەوە کە گوایە نزیکەى 40 پاسەوانى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون.