گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى: لە 24 کاتژمێرى رابردوو هیچ توشبوویەکى کۆرۆنا تۆمار نەکراوە

2020.05.13 - 21:00
وەزارەتى تەندروستى: لە 24 کاتژمێرى رابردوو هیچ توشبوویەکى کۆرۆنا تۆمار نەکراوە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا هیچ توشبوویەکى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە شارەکانى هەرێمى کوردستان تۆمار نەکراوە.

 

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٤٥٠) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٦٣٧) هەولێر، (٥١١) سلێمانی، (٢٥٢) دهۆك، (٥٠) هەلەبجە دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە".

 

راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە "کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٥٦٤٥٢) پشکنین بووە".

 

لەبارەى ئەو هاووڵاتیانەى کە کەرەنتینەکراوون و لەشوێنە تایبەتەکانى کەرەنتینەدا ماونەتەوە، راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات "لەئێستادا تەنها (٩٧٨) هاووڵاتی لە (٣٢) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٤١١) لە هەولێر، (١٣٦) لە سلێمانی، (٤٣٠) لە دهۆك، (١) لە ڕاپەرین. وە (٩٦١٠) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (١٤٢) هاووڵاتی بوو".

 

راگەیەندراوەکە جەخت دەکاتەوە "لەئێستادا تەنها (١١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان".