گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گروپێکى تایبەتمەندى وزە پێشبینى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لەمساڵدا دەکات

2020.05.13 - 14:33
گروپێکى تایبەتمەندى وزە پێشبینى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لەمساڵدا دەکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى گروپى ئو.ئێم.ڤى نەمسایی بۆ وزە ڕایگەیاند، ئاماژەى ئەرێنی هەیە بۆ باشبوونى نرخى نەوت لە نیوەى دووەمى ئەمساڵدا، بەهۆى زیادبوونى خواست لەسەر وزە و کەمبوونەوەى ئاستى بەرهەمهێنانەوە لەلایەن وەبەرهێنەرانى وەکو سعودییەوە.

 

ڕاينەر زيله، بەڕێوەبەرى گروپەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ى ئایارى 2020، بە ئاژانسى ڕۆیتەرزى ڕاگەیاندووە، خواستى وەبەرهێنەرانى وەک سعودیە و نەرویج بۆ کەمکردنەوەى بەرهەمهێنان دەریدەخات کە هەلێک هەیە بۆ گەڕانەوەى نرخەکانى نەوت بۆ ئاستێکى جێگەى ڕەزامەندى.

 

وتیشى، "پێشبینى دەکەین نرخى نەوت بەشێوەى پلەبەندى ڕوو لە بەرزبوونەوە بکات لە نیوەى دووەمى ئەمساڵدا و نرخى مامناوەندى لەمساڵدا 40 دۆلار تۆماربکات".

 

دوای ماوەیەکی زۆر لە دابەزینی نرخەکەى، لە دوو هەفتەى ڕابردوودا تاڕادەیەکی نرخی نەوت بەرزبووەتەوە، ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 30 دۆلار.

 

بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى گروپى ئو.ئێم.ڤى نەمسایی بۆ وزە باسى لەوەشکردووە، بەکاربردنى بەنزین و دیزل لە نەمسا لە مانگى نیساندا بۆ نیوە دابەزیوە، بەڵام دەگەڕێتەوە بۆ 60% دواى ئەوەى شوێنەکان دەکرێنەوە لە مانگى ئایاردا.

 

هەروەها دەڵێت، ئەوان بەرهەمهێنانى لە ئیمارات و نەرویج کەمکردووەتەوە وەک پابەندبوون بەو پشکەى ڕێککەوتنى لەسەر کراوە بەڵام پێشبینى ناکەن بەرهەمهێنان بوەستێت.