گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرازیل؛ ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا ئەڵمانیاى تێپەڕاند

2020.05.13 - 08:40
بەرازیل؛ ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا ئەڵمانیاى تێپەڕاند

ناس كورد-

ژمارەى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە بەرازیل لەبەرزبوونەوەدایە و ژمارەى حاڵەتەکانى توشبوونى لە ئەڵمانیا تێپەڕاند و بووە حەوتەم وڵات لەرووى زۆرى ژمارەى توشبووانەوە.

 

وەزارەتى تەندروستى بەرازیل ڕایگەیاند، ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا رۆژى سێشەممە بەرزبووەتەوە بۆ 177589 حاڵەت، کە زیاترە لە ژمارەى توشبووانى ئەڵمانیا کە 170508 حاڵەتە.

 

بەرازیل هەروەها گیانلەدەستدانى 881 توشبووى کۆرۆناى لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردودا ڕاگەیاند، کە ژمارەیەکى پێوانەییە لەماوەى رۆژێکدا، لەگەڵ تۆمارکردنى 9258 توشبوو لەو ماوەیەدا.

 

بەپێی ئامارەکانى زانکۆى جونز هوبكنزى ئەمریکى، لەسەر ئاستى جیهان لەئێستادا ئەمریکا زۆرترین توشووى تێدایە بە تۆمارکردنى 1366350 حاڵەت، پاشان روسیا و ئیسپانیا و بەریتانیا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا و بەرازیل و ئەڵمانیا و تورکیا و ئێران دێت.