گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند بڕیارێکی نوێ لەلایەن کازمییەوە.. ’’پەلە بکرێت لە ئامادەکردنی بودجە’’

2020.05.12 - 21:50
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بڕیارێکی نوێ لەلایەن کازمییەوە.. ’’پەلە بکرێت لە ئامادەکردنی بودجە’’

ناس کورد-

ئەنجومەنى وەزيرانى عێڕاق بە سەرۆكايەتى مستەفا كازمیی سەرۆكوەزيران دانيشتنى دووەمى بەست و تێيدا چەند بڕيارێكى گرنگی دەركرا، لەوانەش چاكسازى لە دامەزراوە داراييەكان و تێپەڕاندنى پرۆژەياساى بودجە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 12ی ئایاری 2020، لە دووەم دانیشتنیدا ئەنجومەنەکە چەند بڕيارێكى تايبەت بە پرۆژەياساكان و ئيدارە و پرۆژەكان و پرۆژەياساى بودجە و چەندين بابەتى ترى گرنگ دەركرا و لە ديارترينيان بڕيارەكان بريتى بوون لە پەلە كردن لە تێپەڕاندنى پرۆژەياساى گشتى بودجە بەشێوەيەك كە لەگەڵ خواستەكان و بارودۆخى دارايى دابەزينى نرخى نەوتى خاو و هەمەجۆركردنى سەرچاوەكانى داهات بگونجێت.

 

ئەوەش هاتووە، "هانى وەزارەتى نەوت بدرێت بۆ پەلەكردنى لە تەواوكردنى پرۆژەياساى نەوت و غاز، هەروەها وەزارەتى كار و كاروبارى كۆمەڵايەتى بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی پلاندانان و دارايى ديراسەى فراوانكردنى ياساى پاراستنى كۆمەڵايەتى بكرێت بۆ باشتركردنى میکانیزمێک بۆ ئەوانەى كە دەياگرێتەوە، ئەويش لەڕێگەى بەئامانجگرتنى ديمۆگرافى بە پشتبەستن بە داتاكانى هەژارى و ديراسەى كۆمەڵايەتى و پێشكەشكردنى لەماوەى يەك مانگدا."

 

لە بڕيارەكانى ترى ئەنجومەنى وەزيراندا ئەوەش هاتووە، دروستكردنى شانەى فرياكەوتن بۆ چاكسازى دارايى و پێكهێنانى شانەى ئيدارەدانى بارودۆخى دارايى لەژێر ڕۆشنايى قەيرانى دارايى ئێستا و دانانى چارەسەرى پێويست بۆ چاكسازى دارايى و باشتركردنى ئەداى دامەزراوە داراييەكان.

 

شانەكە بە سەرۆكايەتى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران دەبێت و تێيدا وەزيرى دارايى سەرپشك دەكرێت بۆ ئيدارەدانى دانيشتنەكان لە حاڵەتى ئامادەنەبونى سەرۆكوەزيران، هەروەها ئەندامانى شانەكە بريتى دەبن لە "وەزيرى دارايى، وەزيرى دەرەوە، وەزيرى پلاندانان، پارێزگارى بانكى ناوەندى، ڕاوێژكارانى ئەنجومەنى وەزيران كە سەرۆك وەزيران دياريان دەكات، ئەمنيدار گشتى ئەنجومەنى وەزيران و نوێنەرى ئەمنيدارێكى گشتى ئەنجومەنى وەزيران".

 

رونيشكراوەتەوە، ئەركى شانەكە بريتى دەبێت لە "گەرەنتيكردنى دابينكردنى پارە، بڕيارادانى تايبەت بە چاكسازى دارايى لەڕێگەى كەمكردنەوەى خەرجى و فراوانكردنى سەرچاوەكان و چاكسازى دامەزراوە داراييەكان لەوانەش بنيادنانەوەى هەيكەلەكانيان."

 

ڕونيشكراوەتەوە، هەروەها دانانى پلانى دابينكردنى پارە بۆ پرۆژەكانى بنيادنان و گەشەپێدان و وەبەرهێنان لەوانەش ئاليەتەكانى دابينكردنى پارە لە دەرەوەى خەرجيە حكوميەكان، هەروەها باشتركردنى رێوشوێنەكان و بە ئەلیکترۆنیکردنی سيستمى دامەزراوە داراييەكان.