گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیندانیانی ئەمریکا خۆیان توشی کۆرۆنا دەکەن.. هۆکار چییە؟

2020.05.12 - 17:45
زیندانیانی ئەمریکا خۆیان توشی کۆرۆنا دەکەن.. هۆکار چییە؟

ناس کورد-

بەشێک لە زیندانیان لە گرتووخانەکانی ئەمریکا و ویلایەتی کالیفۆڕنیا بە تایبەتی بە ئەنقەست دەیانەوێت و هەوڵ دەدەن خۆیان توشی کۆرۆنا بکەن، بۆیە پێکەوە و لە یەک پەرداخدا ئاو دەخۆنەوە لەکاتێکدا هەموو یەکێک کوپی تایبەتی خۆی هەیە.

 

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئەو زیندانیانە هەوڵ دەدەن بەو کارەیان وا لە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بکەن ئازادیان بکەن، کەناڵەکەش دەڵێت، تائێستا 21 زیندانی لە گرتووخانەکاندا توشی کۆرۆنا بوون.

 

بەرپرسانی گرتووخانەکان لە کامێراکانی چاودێرییەوە تێبینییان کردووە کە زیندانییەکان پێش پشکنین ئاوی گەرم دەخۆنەوە بۆ ئەوەى پلەى گەرمی لەشیان بەرزبێتەوە و گومانی کۆرۆنایان لێ بکرێت.

 

بەپێی دواین ئامار، ئەمریکا پڕزیانترین وڵاتی جیهانە لە نەخۆشی کۆرۆنا، تاوەکو ئەمڕۆ سێشەممە، یەک ملیۆن و 388 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیە 82 هەزار و 18 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.