گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جەنگى 10 رۆژەى ووهان دژى کۆرۆنا..پشکنین بۆ سەرجەم دانیشتوانەکەى دەکرێت

2020.05.12 - 15:44
جەنگى 10 رۆژەى ووهان دژى کۆرۆنا..پشکنین بۆ سەرجەم دانیشتوانەکەى دەکرێت

ناس کورد-

دەسەڵاتدارى شارى ووهانى چین پلانیانداناوە بۆ ئەنجامدانى پشکنینى پزیشکى بۆ سەرجەم دانیشتوانى ئەو شارە 11 ملیۆن کەسییە لەماوەى 10 رۆژدا، لەترسی دوبارە تەشەنەسەندنەوەى ڤایرۆسەکە.

 

 

بەگوێرەى میدیاکانى چین، ئەو پلانە هێشتا لە قۆناغى سەرەتادایە، داوا لە سەرجەم ناوچەکانى ووهان کراوە وردەکاریی پێشکەش بکەن لەبارەى چۆنیەتى ئەنجامدانى پشکنینەکە لەماوەى 10 رۆژدا.

 

ئەو هەنگاوە دواى تۆمارکردنى شەش توشبووى نوێ دێت لەشارى ووهان کە کۆتایی ساڵى ڕابردوو بۆ یەکەمجار ڤایرۆسەکەى لێ تۆمارکرا، لەکاتى پشووى کۆتایی هەفتەدا.

 

ئەو شارە کە رێوشوێنى داخستنى بەتوندى لێ جێبەجێکرا بەدرێژایی 11 هەفتە، لە هەشتى نیساندا چالاکیە ئابورییەکانى دەستپێکردەوە.

 

ژیان لەو شارە دواى ماوەیەک گەڕایەوە بۆ سروشتى خۆى لەگەڵ کردنەوەى قوتابخانەکان و گەڕانەوەى کارە بازرگانییەکان و بەگەڕخستنەوەى هۆکارەکانى گواستنەوە.

 

بەگوێرەى رۆژنامەى "زا بيبر" کە پشتى بە بەڵگەنامەیەک بەستووە، پێویستە هەموو ناوچەکانى شارەکە پلانێک دابنێن کە لەنیوەڕۆى سێشەممەوە دەستپێدەکات بۆ ئەنجامدانى پشکنین لەماوەى 10  رۆژدا.

 

هەر ناوچەیەک بەرپرسە لەدانانى پلانێکى تایبەت لەسەر بنەماى قەبارەى دانیشتوانەکەى.

 

بەڵگەنامەکە پلانى پشکنینەکەى بە "جەنگى 10 رۆژە" ناوبردووە و جەختکراوەتەوە لەسەر پێویستى پشکنین یەکەمجار بۆ ئەوانەى بەساڵاچوون لەگەڵ ئەو ناوچانەى دانیشتوانیان چڕە.

 

بەرپرسێکى زانکۆى ووهان دەڵێت، رێژەیەکى گەورەى دانیشتوانى شارەکە کە نزیکەى 3 بۆ 5 ملیۆن کەس دەبن، پێشتر پشکنینیان بۆ کراوە و پشکنین بۆ ئەوانەى دیکەش دەکرێت کە دەکاتە شەش بۆ هەشت ملیۆن کەس لەماوەى 10 رۆژدا.