گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چاوى لە چوار بۆ  پێنج چارەسەرە

رێکخراوى تەندروستى جیهانى: بەرهەمهێنانى ڤاکسینى دژى کۆرۆنا قورسە

2020.05.12 - 15:08
رێکخراوى تەندروستى جیهانى: بەرهەمهێنانى ڤاکسینى دژى کۆرۆنا قورسە

ناس کورد-

رێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانى ڤاکسینى دژى کۆرۆنا کارێکى قورسە، لەگەڵ ئەوەشدا جەختیکردەوە کە زانیارییەکان لەو بارەیەوە رەنگە ئەرێنى بن.

 

مارگریت هاریس، وتەبێژى رێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕایگەیاند، هەندێ چارەسەر هەیە کە لە قۆناغى زۆر سەرەتادان، بەڵام هێشتا هیچ چارەسەرێک نییە کە کۆرۆنا لەناو ببات یان بیوەستێنێت.

 

وتیشى "رێکخراوى تەندروستى جیهانى جەختدەکاتەوە لەسەر بەدەستهێنانى زانیارى زیاتر لەبارەى چوار بۆ پێنج دیارترین رێگەى چارەسەرى چاوەڕوانکراو".

 

مارگریت هاریس باسى لەوەکرد، زانیارییەکان لەو بارەیەوە رەنگە ئەرێنى بن، بەڵام پێویستیان بەوەیە زیاتر ببینن لەو بارەیەوە، تا بگەنە ئەوەى بڵێن ئەو چارەسەرە باشترە لەوانەى دیکە.

 

ئەوەشى خستەڕوو، کە بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا لە ئەفریقا لە هەڵکشاندایە.

 

لەبارەى کۆنترۆڵنەکرنى پەتاکە لە ئەمریکا و بەرازیل، وتەبێژەکەى رێکخراوى تەندروستى جیهانى دەڵێت، ئەو هۆشدارییانەى لەسەرەتاى ئەمساڵەوە ڕایانگەیاند، بەشێوەیەکى جدى و پێویست مامەڵەى لەگەڵدا نەکراوە.

 

لەدواى سەرهەڵدانى پەتاى کۆرۆناوە، دەیان تاقیکردنەوە و هەوڵ دراوە بۆ دۆزینەوەى ڤاکسین، یان بەکارهێنانى دەرمانى دیکە بۆ چارەسەرى توشبوانى کۆرۆنا، بەڵام هێشتا هیچ ڤاکسین و چارەسەرێکى بنەڕەتى نەدۆزراوەتەوە.