گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبادى لەبارەى دۆسیەى عێراق بەراوردى نێوان سولەیمانى و قائانى دەکات 

2020.05.12 - 10:00
عەبادى لەبارەى دۆسیەى عێراق بەراوردى نێوان سولەیمانى و قائانى دەکات 

ناس کورد-

حەیدەر عەبادى سەرۆکوەزیرانى پێشووى عێراق و سەرۆکى هاوپەیمانى نەسر، بەراوردى نێوان قاسم سولەیمانى فەرماندەى پێشووى فەیلەقى قودس و ئیسماعیل قائانى جێگرەوەى دەکات لەبارەى چۆنیەتى مامەڵەکردنیان لەگەڵ دۆسیەى عێراق.

 

 

عەبادى لە وتەیەکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، قاسم سویەلمانى بە عەرەبی قسەیدەکرد و لێی تێدەگەیشت، بەڵام قائانى بە عەرەبی قسە ناکات و لەگەڵ یاریدەدەرەکەى سەردانى عێراق دەکات.

 

دەشڵێت "قائانى کاتێک سەردانى عێراق دەکات دەستەى میواندارى لەگەڵدایە، بەپێچەوانەى سولەیمانییەوە کە پەیوەندى بەتینى لەگەڵ گروپەکان و چەکدارەکان هەبووە، هەروەها پەیوەندى بەتینى لەگەڵ پەرلەمانتاران هەبووە، بەڵام قائانى بەو شێوەیە نییە".

 

عەبادى هۆشداریدا لە کشانەوەى حەشدى مەرجەعیەت لە دەستەى حەشدى شەعبى و دەڵێت ئەو هەڵەیە لەسەر عادل عەبدولمەهدى هەژمارە، ئەوەش دەرگا دەکاتەوە لەبەردەم هەر سەرۆکوەزیرانێک کە دامەزراوەیەک دابمەزرێنێت کە سەربەخۆ بێت، لەکاتێکدا دامەزراوەى سەربازى هەیە.

 

هەروەها پرسیارى ئەوەیکرد، ئەو هۆکارانە چی بوون کە پاڵى بە کشانەوەى حەشدى مەرجەعیەتەوە نا لەدەستەى حەشدى شەعبى، ئەو کارە پێویستى بەسەرکردایەتییەکى پیشەیی بۆ حەشد هەیە نەک سەرکردایەتییەکى حزبى، دەبێت ئەو کێشەیە بەشێوەى پیشەیی چارەسەر بکرێت.

 

هەر لەبارەى کشانەوەى حەشدى مەرجەعیەتەوە، عەبادى جەختیکردووەتەوە، ئەگەر ئەو گروپانە لەچوارچێوەى دامەزراوەى ئەمنى عێراقیدان پێویستە پابەندى بڕیارەکان بن و دوربکەونەوە لە سەپاندنى بۆچوونى خۆیان.