گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بابل؛ سەدان هاووڵاتى گردبوونەوە و داواى دەستلەکارکێشانەوەى پارێزگار دەکەن  

2020.05.12 - 08:53
بابل؛ سەدان هاووڵاتى گردبوونەوە و داواى دەستلەکارکێشانەوەى پارێزگار دەکەن  

ناس کورد-

گردبوونەوە و خۆپیشاندانى بەشێک لە هاووڵاتیانى شارى بابل پێى نایە ڕۆژى دووەم و داواى دەستلەکارکێشانەوەى پارێزگار دەکەن.

 

 

بەگوێرەى میدیاکانى عێراق بەرەبەیانى ئەمڕۆ (سێشەممە) و بۆ رۆژى دووەم سەدان هاووڵاتى شارى بابل گردبوونەوە و داواى دەستلەکارکێشانەوەى پارێزگارى شارەکە دەکەن.

 

ئەو هاووڵاتیانەى کە گردبوونەتەوە هۆشدارى ئەوە دەدەن کە ئەگەر پارێزگار دەستلەکارنەکێشێتەوە ئەوا لەبەردەم ماڵەکەى دەستدەکەن بە مانگرتن.