گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مستەفا کازمى چەند وەزیرێک بۆ سەرپەرشتیکردنى وەزارەتە بەتاڵەکان رادەستپێرێت

2020.05.12 - 08:36
مستەفا کازمى چەند وەزیرێک بۆ سەرپەرشتیکردنى وەزارەتە بەتاڵەکان رادەستپێرێت

ناس کورد-

بەگوێرەى چەند بەڵگەنامەیەک کە میدیاکانى عێراق بڵاویان کردۆتەوە و لەلایەن مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق دەرچووە، چەند وەزیرێک راسپێردراون بۆ سەرپەرشتیکردنى وەزارەتە بەتاڵەکان تا ئەو کاتەى کاندیدەکانیان لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند دەکرێن.

 

بەگوێرەى بەڵگەنامەکە، مستەفا کازمى خۆى ئەرکى بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنى وەزارەتى دەرەوە دەکات تا ئەو کاتەى کاندیدى وەزارەتەکە پەسەند دەکرێت.

 

هاوکات بڕیارى ئەوە دراوە کە عەدنان درجال ئەرکى سەرپەرشتنى وەزارەتى ڕۆشبیرى بگرێتە ئەستۆ و ناسڕ حەسەن  وەزیرى گواستنەوە ئەرکى بەڕێوەبردنى وەزارەتى کۆچ و نەبیل کازم وەزیرى خوێندنى باڵا ئەرکى بەڕێوەبردنى وەزارەتى داد بگرێتە ئەستۆ.

 

هەروەها عەلى حەیدەر وەزیرى دارایى ئەرکى سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنى وەزارەتى نەوت و حەمید مخلف وەزیرى پەروەردش وەزارەتى بازرگانى بەڕێوەببات تا ئەو کاتەى کاندیدەکەى لە پەرلەمان یەکلایى دەکرێتەوە.