گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی بەریتانیا دامەزرێنەری ماڵپەری ویكلیكیسی دەستگیركرد

2019.04.11 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی بەریتانیا دامەزرێنەری ماڵپەری ویكلیكیسی دەستگیركرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

پۆلیسی بەریتانیا جولیان ئەسانژ دامەزرێنەری ماڵپەڕی (ویكیلیكس)ی لە باڵوێزخانەی ئیكوادۆر لەشاری لەندەن دەستگیر كرد.

جولیان ئەسانژ ماوەی7 ساڵە پەنای بۆ باڵویزخانەی ئیكوادۆر بردوە بۆ ئەوەی نەنێردرێتەوە بۆ سوید كە تۆمەتباركرابوو بەدۆسیەیەكی دەستدرێژی سێكسی كە پاشان دۆسیەكە داخرا.

پۆلیسی شاری لەندەن هۆكاری دەستگیركردنی جولیان ئەسانژ بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە ناوبراو پێشتر خۆی ڕادەستی حكومەت نەكردوە.

لینین مورینو سەرۆكی ئیكوادۆر دەڵێت"وڵاتەكامان پێشتر مافی پەنابەرێتی لە جولیان ئەسانژ وەرگرتۆتەوە بەهۆی ئەوەی چەند جارێك سنوری دابونەریتی نێودەوڵەتی پێشێل كردووە".

بەڵام ویكیلیكس لە تویتێكدا بڵاوی كردەوە "ئیكوادۆر كارێكی نایاسایی كردوە بە وەرگرتنەوەی مافی پەنابەرێتی لە جولیان ئەسانژ".
ساجد جاوید وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە تویتێكدا دەڵێت"دڵنیایی ئەوە دەدەم كە جولیان ئەسانژ لەلای پۆلیسی بەریتانیا دەمێنێتەوە و دەپارێزرێت و هەر لە وڵاتی بەریتانیاش دادگایی دەكرێت".
لەكاتی دەستگیركردنیشیدا، جولیان ئەسانژ ڕەتیكردۆتەوە كە لە باڵوێزخانەكە بچێتە دەرەوە و جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە ئەگەر لەو شوێنە ببرێتە دەرەوە رەوانەی ئەمریكای دەكەن و لەوێ‌ لەبارەی چالاكییەكانی ویكیلیكس لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت.

بەپێی وتەی بەرپرسانی پۆلیسی سكۆتلاند یارد، جولیان ئەسانژ لەبنكەیەكی پۆلیس لەناوەندی شاری لەندەن دەستبەسەر دەبێت.