گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زەنگێکی مەترسیدار.. جارێکیتر کۆرۆنا یەخەی شارى ووهان دەگرێتەوە

2020.05.11 - 09:46
زەنگێکی مەترسیدار.. جارێکیتر کۆرۆنا یەخەی شارى ووهان دەگرێتەوە

ناس کورد-

جارێکیتر کۆرۆنا هەڕەشە لە چین و شاری ووهان دەکات و زۆرترین ژمارەی توشبوون تۆمارکرا لە کۆتایی مانگی ڕابردووەوە، هاوکات دوای مانگێک جارێکیتر ڤایرۆسەکە لە ووهان دەرکەوتەوە.

 

 

لیژنەی نیشتیمانی تەندروستیی چین ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 17 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین تۆمارکراوە، ئەوەش زۆرترین ژمارەیە لەدوای 28ی نیسانی 2020وە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ژمارەیە حەوت حاڵەتیان لە دەرەوەی چین بووە و 10 حاڵەتیان لە ناوخۆی وڵاتەکەدا تۆمارکراوە، هەروەها پێنج حاڵەتیان لە شاری ووهان بووە، ئەوەش دوای زیاتر لە مانگێک دوێنێ یەکشەممە یەک حاڵەتی ڤایرۆسەکە لە ووهان تۆمارکرایەوە.

 

تۆمارکردنی ئەو حاڵەتانەی ڤایرۆسەکە لەکاتێکدایە، لەدوای کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسەکە و تاڕادەیەک کۆنتڕۆڵکردنی، بەرپرسانی چین قەدەغەی هاتووچۆیان هەڵگرت و دەروازەکانی شاری ووهانیان کردەوە.

 

تاوەکو ئێستا لە چین 82 هەزار و 918 توشبوی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 633 کەسیان گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 78 هەزاریش چاکبوونەتەوە، لەئێستاشدا 141 کەس لە وڵاتەکەدا هەن کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.