گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

ئێران بەهەڵە کەشتییەکی سەربازیی خۆی موشەکباران کرد

2020.05.11 - 09:21
ئێران بەهەڵە کەشتییەکی سەربازیی خۆی موشەکباران کرد

ناس کورد-

كەشتیەكی سەربازی ئێرانی بەهەڵە موشەك ئاڕاستەی كەشتیەكی دیكەی سەربازی وڵاتەکەی دەکات لەدەریای عومماندا و چەندین كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

 

 

ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە) ڕوداوەكە لە سەر كەشتی كۆنارام ڕویداوە و لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیشەوە بێ پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكە ئەوە بڵاوكراوەتەوە، دەیان كەس بەفیشەكی هاوڕێكانیان گیانیانلەدەستداوە لەكاتی ڕاهێنانەكاندا.



بەرەبەیانی ئەمڕۆش چالاکوانانى ئێران ئەوەیان بڵاوكردەوە، كەشتیەكی سەربازی ئێرانی بەهەڵە كەشتیەكی تری ئێرانی موشەك باران كردووە.



ئەوەش رونکراوەتەوە، لەكاتی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی كەشتی سەربازیی ئێرانی كۆناراكدا لەدەریای عوممان لەلایەن كەشتیەكی سەربازی دیکەی ئێرانیەوە بەهەڵە موشەكباران كراوە.



هاوکات میدیا ناوخۆییەكانی ئێرانیش ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە، كەشتیەكی سەربازی (فیرقاتە) بەموشەك لەلایەن كەشتیەكی سەربازی لە ناوچەی جەمەران موشەك باران كراوە.



بەگوێرەی هەواڵی میدیا فەرمییەکانی ئێران، لە ڕووداوەکەدا سەربازێک کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، بەڵام لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی بەشێک لە میدیا نافەرمییەکان دەڵێن، لە ڕووداوەکەدا نزیکەی 40 کوژراو هەیە و دەیانی دیکەش برینداربوون.