گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێویستە لامەرکەزیەت جێبەجێبکرێت

سەرکردایەتى یەکێتى: ڕێگرى لە تاکڕەوى بەکارهێنانى پەرلەمان بکرێت بۆ بەرژەوەندى حزبى

2020.05.10 - 21:42
سەرکردایەتى یەکێتى: ڕێگرى لە تاکڕەوى بەکارهێنانى پەرلەمان بکرێت بۆ بەرژەوەندى حزبى

ناس کورد-

ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بڕیاریدا هەڵوێستى هاوبەش لەگەڵ لایەنەکان گەڵاڵە بکات لەبارەى کۆبونەوەکەى هەفتەى ڕابردووى پەرلەمانەوە کە حەوت فراکسیۆن لەناویاندا یەکێتى بایکۆتیان کرد.

 

 

سەرکردایەتى یەکێتى دواى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "كۆبوونەوەی ڕۆژی (8/5/2020) لەپەرلەمانی كوردستان پێشهاتێكی مەترسیدارە بۆ تێكدانی یەكریزی نیشتمانی و تەبایی سیاسی نێوان هێزەكانی پێكهێنەری پەرلەمان و پڕۆسەی سیاسی كوردستانیشی خستەژێر پرسیارەوە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "تێوەگلاندنی كۆتای پێكهاتەكان لەپرسی زۆرینە و كەمینەی دیموكراسیدا، بەتاڵكردنەوەی ناوەڕۆكی مافی پێكهاتەكانە لەجەوهەری بەشداری دیموكراسی و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەیان لەدامەزراوەی تەشریعیدا".

 

 

ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى جەختیکردووەتەوە "لەبەر رۆشنایی ئەو پێشهاتانەدا ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا بە هەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان هەڵوێستی هاوبەش گەڵاڵە بكرێت بۆ رێگری كردن لە (ئینفیراد) و تاكڕەوی و بەكارهێنانی دامەزراوەیەكی دیموكراسی و نیشتمانی وەك پەرلەمان بۆ بەرژەوەندی تەسكی حزبی".

 

باسى لەوەشکردووە، لەتەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، بەبایەخەوە هەڵوەستەی جدی كردوە  لەسەر  پرسی (لامەركەزییەتی ئیداری) هەروەك لەرێكکەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم و كارنامەی حكومەتی هەرێمیشدا هاتووە و "ئێستایش بۆتە خواستێكی میللی و گشتگیر لەسەرانسەری هەرێمی كوردستاندا و پێویستە هەرچی زووە بچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە".