گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆتۆمبێل، ئامێر و کەرەستەی ماڵ، ئاسن و بۆری پیشەسازیی دەگرێتەوە

ئێران :هەرێمى کوردستان مۆڵەتى دەستپێکردنەوەى ترانزێتى دەرکردووە

2020.05.10 - 21:09
ئێران :هەرێمى کوردستان مۆڵەتى دەستپێکردنەوەى ترانزێتى دەرکردووە

ناس کورد-

وتەبێژی گومرگی ئێران ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان مۆڵەتی دەستپێکردنەوەی ترانزێتى بۆ ئێران دەرکردووە.

 

بەگوێرەى ئاژانسی مێهرى ئێرانى، سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی، وتەبێژی گومرگی ئێران ئاماژەى بەوەکرد، ترانزێتەکان ئۆتۆمبێل، ئامێر و کەرەستەی ماڵ، ئاسن و بۆری پیشەسازیی دەگرێتەوە.

 

وتیشى "ئەو بڕیارە لە نامەیەک بە واژۆی ساماڵ عەبدولڕەحمان عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان ئاراستەی گومرگەکانی ئێران کراوە".

 

لەتیفی ڕوونیکردەوە "پێدانی لە سەدا ٢٥ی کۆی بایەخی کاڵای ترانزێتی وەک گەرەنتی، بوونى بەڵگەی شوێنی سەرەتا، دیاریکردنی ماوەی کاتی پێویست لە سەر پێناسەى گومرگی و نامەی نوێنەر بۆ تێپەڕاندنی کاڵای ترانزێتی (لانی زۆر ٤٨ کاتژمێر) بەشێکن لە هەلومەرجی ترانزیتی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران".

 

رۆژى ٢٠ى ئادارى ئەمساڵ و لە چوارچێوەى رێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا، هەرێمى کوردستان بڕیاریدا بە شێوەیەکى کاتى جوڵەى بازرگانى ترانزێت (تێپەڕینى ڕاستەوخۆ) ڕابگیرێت.