ناس کورد-
وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان چەند بریارێکى نوێی دەرکرد بۆ رێکخستنەوەى کارى تاکسى و پاس لەشارەکانى هەرێمى کوردستان.
بەپێی نوسراوێکى وەزارەتەکە، بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەى کارکردنى تاکسییەکان بەپێی سیستەمى تاک و جوت و ئاسایکردنەوەى کارکردنیان بەپێی رێوشوێنەکانى خۆپارێزى لە کۆرۆنا.
ئاماژە بەوەشدراوە، بڕیاردراوە بە ئاسایکردنەوەى کارکردنى پاس و مینى پاسەکان لەسەرجەم پارێزگاکانى هەرێم لە سبەینێ دووشەممەوە.
لە چوارچێوەى رێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا، بۆ ماوەى زیاتر لە مانگێک کارى تاکسى و پاس لە هەرێم قەدەغەکرا، دواتر بڕیاردرا تاکسییەکان بەپێی سیستەمى تاک و جوت کارەکانیان بکەن.