گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد ئاشکراى دەکات .. بەغدا موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بەر لە جەژن دەنێرێت 

2020.05.10 - 17:56
ناس کورد ئاشکراى دەکات .. بەغدا موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بەر لە جەژن دەنێرێت 

ناس کورد- 

سەرچاوەیەكی ئاگاداری سیاسی لەبەغدا تایبەت بەناس كوردی ڕاگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بەدەستی گەیشتووە، كابینەی نوێى حكومەتی عێراق بەڵێنی داوە وەكو نیازپاكییەك بۆ ڕێكکەوتن لەگەڵ هەرێمدا موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم وەكو مانگەكانی تر ڕەوانە بكات.

 

سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، بۆ مانگەكانی تر دەبێت حكومەتی هەرێم ڕێكکەوتنی نوێ لەگەڵ حكومەتی فیدراڵدا بكات و بەپێی چەند مەرجێكی نوێ حكومەتی فیدراڵ گرفتی لەڕەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نابێت.

 

لەبارەی كاتی هاتنی موچەكەی بەغداوە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم، سەرچاوەكەی ناس كورد وتیشی، كاتەكەی نازانێت بەڵام دەكەوێتە پێش جەژنەوە و ئەو بەڵێنە دراوە.

 

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوای گەڕانەوەی شاندی كوردی لەبەغداوە بۆ هەرێم لەگێمی دووەمی سەردانەكەیاندا كە بەمەستی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە پێش متمانەدان بەكابینەكەی كازمی ڕاگیرا، شاندی كوردی هیچ دڵنیایەكیان نەبەخشیە فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ڕەوانەكردنی موچەكانیان لەلایەن بەغداوە.

 

بەڕەوانەكردنی ئەو موچەیەش لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم، بەپێی خشتەی حساباتی بەغدا بۆ موچە دەكاتە موچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ، بەڵام لەهەرێم دەكاتە موچەی سەرەتای ساڵی 2020.