گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایش لە كەلار بەرپرسێكی داعش دەستگیردەكات

2019.04.11 - 16:16
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایش لە كەلار بەرپرسێكی داعش دەستگیردەكات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

ئاسایشی گەرمیان چەكدارێكی ڕێكخراوی داعشی بەناسنامەی ساختەوە لە قەزای كەلار دەستگیركرد.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان بڵاویكردەوە، "لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە 2ی نیسانی 2019، لە شاری كەلار كەسێكی گومانلێكراو بەناوی "سەمیر نورەدین ئیسماعیل" بە ناسنامەی ساختەوە دەستگیركرا و لە كاتی لێكۆڵینەوەدا لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانی بەوەدا ناوە كە چەكداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش بووە".

بەپێی راگەیەندراوەكە، چەكدارەكە سەر بە ولایەتی كەركوك و بەرپرسی گواستنەوەی چەكدارەكانی داعش بووە لە نێوان كەركوك و سنوری پەڵكانە و هەروەها لە سنوورەكانی حەویجە و كەركوك و سلێمان بەگ بەشداری چەندین شەڕ و كاری تیرۆریستی كردووە، لە بەشی ئەمنی لە سنوری حەویجە و پەلكانە كاری كردووەو پاش لە ناوچوونی داعش لە سنوورەكە تۆمەتباری ناوبراو بە مەبەستی خۆحەشاردان بە ناسنامەی ساختەوە هاتۆتە سنووری هەرێمی كوردستان.

راگەیەندراوەكەی ئاسایش، روونیدەكاتەوە كە چەكدارەكەی داعش ویستوویەتی لە شاری كەلارەوە بڕوات بۆ شاری سلێمانی، بەڵام لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە توانراوە دەستگیربكرێت و ڕووبەڕووی یاسا بكرێتەوە.

لەراگەیەندراوەكەدا لەبارەی ناسنامەی چەكدارەكەی داعشەوە، هاتووە "تۆمەتباری ناوبراو بەڕەگەز عەرەبە و لە دایكبووی 1997 و دانیشتووی شارۆچكەی قەرەتەپە بووە و خێزاندارە، لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەوە و بەپێی ماددەی2ی تیرۆر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەش لەو بارەوە بەردەوامە".