گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ.. مستەفا کازمی لەناکاودا خۆی کرد بە فەرمانگەی گشتیی خانەنشینی عێراق

2020.05.10 - 12:51
ڤیدیۆ.. مستەفا کازمی لەناکاودا خۆی کرد بە فەرمانگەی گشتیی خانەنشینی عێراق

ناس کورد-

بە مەبەستی دڵنیابوون لە خەرجکردنی موچەی خانەنشینان، دابینکردنی موچەی مانگەکانی تر و گوێگرتن لە سکاڵای خەنەنشینان، ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی نوێی حکومەتی عێراق لە سەردانێکی کتوپڕدا خۆی کرد بە فەرمانگەی گشتیی خانەنشینی عێراقدا.

 

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دیارە، کازمی لەگەڵ خانەنشینان و سەردانکەرانی ئەو فەرمانگەیە کۆدەبێتەوە تاوەکو "دڵنیا بێت لە دابەشکردنی موچەى خانەنشینان بە دروستی." 

 

بەگوێرەی زانیارییەکان مەبەستی کازمی لە سەردانەکەیدا بۆ فەرمانگەی گشتی خانەنشینی چوار ئامانجی سەرەکی بووە،  دڵنیابوون لە دابەشکردنی موچەی خانەنشینان، مسۆگەرکردنی موچەی مانگەکانی داهاتووی خانەنشینان، گوێگرتن لە سکاڵای خانەنشینان و ڕێکارەکانی ئاسانکردنی خەرجکردنی موچەی خانەنشینان لە ڕێگەی کردنەوەی نوسینگەی تایبەت بەو پرسەوە لە لایەن وەزارەتی گەیاندنی عێراقەوە.