گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای مانگێک دووبارە کۆرۆنا لە ووهان دەرکەوتەوە

2020.05.10 - 11:20
دوای مانگێک دووبارە کۆرۆنا لە ووهان دەرکەوتەوە

ناس کورد-

دووبارە زەنگێکی مەترسیداری کۆرۆنا لە چین لێدەدرێت و 14 توشبووی نوێ لە وڵاتەکە تۆمارکران، هاوکات یەکێک لە توشبووەکان لە شاری ووهانی ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە کە زیاتر لە مانگێک بوو هیچ حاڵەتێکی لێ تۆمارنەکرابوو.

 

دوای مانگێک لە نەمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهان، کۆمیسیۆنی تەندروستیی نیشتیمانیی چین تووشبوویەکی نوێی لە شارەکە تۆمارکرد و جارێکی دیکە زەنگێکی مەترسیداری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لێدا کە کۆتایی ساڵی 2019 لە هەمان شار دەرکەوت.

 

لیژنەی تەندروستیی نیشتیمانیی چین بڵاویکردەوە: "لە 24 کاتژمێری ڕابردودا 14 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە وڵاتەکە تۆمارکراوە، لەکاتێکدا ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژە هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسەکە لە ناوخۆی چین تۆمارنەکراوە، بەڵکو ئەوانەی توشبوون لە دەرەوە گەڕاونەتەوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە توشبووەکان لە شاری ووهانە کە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بوو بە جیهاندا، بەڵام ماوەی زیاتر لە مانگێکە هیچ حاڵەتێکی لێ تۆمارنەکراوە.

  

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند هەفتەیەکە لە چین و بەتایبەتی شاری ووهان، قەدەغەی هاتوچۆ هەڵگیرا و دەست بە ئاساییکردنەوەی ژیان کرا و دەروازەی شارەکەش کرایەوە کە ماوەی چەند مانگێک بوو بە داخراوی مابووەوە.