گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینییەکانی کەشوهەوا.. فێنک و باراناوی

2020.05.10 - 10:14
پێشبینییەکانی کەشوهەوا.. فێنک و باراناوی

ناس کورد-

کەشناسێکی عێراقی پێشبینی دەکات لە دوو ڕۆژی داهاتوودا کەشوهەوای عێراق جێگیر و فێنک بێت، ئەوەش بەهۆی هاتنی تۆپەڵە هەوایەکی جەمسەرییەوە، دەشڵێت، ئەگەر باران بارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ی ئایار 2020، عەلی موسەوی، شارەزای عێراقی لە بواری کەشناسی ڕایگەیاند: "کاریگەرییەکانی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە سەر ناوچەکانی  باکوری عێراق بوو خەریکە بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات، هاوکات لەگەڵ هاتنی بەرزە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستدا پێشبینی  دەکرێت ئاسمانەکانی زۆربەی ناوچەکانی عێراق جێگیر و پاک و بێگەرد بێت.

 

ئەو کەشناسە عێراقییە ئاماژە بەوەکردوە، بەپێچەوانەی ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی پارێزگای دهوک و ناوچەکانی باکوری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و موسڵ پێشبینی دەکرێت جاربەجار بارانێکی بە تاوی تێدا ببارێت، بەڵام لە شەواندا دووبارە ئاسمان دەگەرێتەوە بۆ دۆخی پێشووی و جێگیر دەبێتەوە.  

 

 سەبارەت بە پلەکانی گەرما ئەو کەشناسە عێراقییە پێشبینی کردوە پلەکانی گەرما ئەمڕۆ (یەکشەممە) و سبەینێ بەشێوەیەکی کاتی دابەزین بە خۆیانەوە ببینن، ئەوەش بەهۆی کاریگەری هاتنی ئەو توپەڵە هەوا ساردەیە کە لە ئەوروپا و ناوچە جەمسەرییەکانی  باکورەوە گەیشتووە سەر ناوچەکە.  

 

موسەوی ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە: "بەهۆی هەڵکردنی بای باکوری ڕۆژئاوا ئەگەری هەیە ئاسمانەکانی ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای عێراق توزاوی بێت".

 

 موسەوەی پێشبینی ئەوەشی کردووە پەلەکانی گەرما لە عێراقدا لە نێوان 24 بۆ 32 پلە بن.