گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی بڕیارێکی عەبدولمەهدی هەڵوەشاندەوە لەبارەى ڕاگرتنی موچەى خانەنشینان

2020.05.09 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی بڕیارێکی عەبدولمەهدی هەڵوەشاندەوە لەبارەى ڕاگرتنی موچەى خانەنشینان

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ یەکەمجار بۆ سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ، شەممە 9ی ئایاری 2020، بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، یەکەم دانیشتنی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بەڕێوەچوو، کازمی لە دەسپێکی کۆبوونەوەکەدا وتی : "خزمەتکردنی گەل و وەرچەرخاندنی ئەو قەیرانەی کە ئێستا بەرۆکی عێراقی گرتووەتەوە  بۆ سەرکەوتن و بەخشینی هیوا بە گەلی عێراق کاری لەپێشینەی ئەم حکومەتەیە ".

 

بەپێی ناوەڕۆکی ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، 9ی ئایاری 2020، کازمی وەزیری دارایی ڕاسپاردووە بۆ خەرجکردنی موچەى خانەنشینان.

 

بەگشتی لە کارنامەکەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی حکومەتی عێراقدا چەند بابەتێک تاووتوێ کران و ڕەزامەندیشیان لەسەردرا، کە ئەمانەن:

 

 یەکەم؛ ڕێگەپێدان بە وەزیری دارایی بۆ ئەوەی دابەشکردنی  موچەی خانەنشینان دەستپێبکاتەوە.

 

دووەم؛ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە ( 97 )ی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە ڕاگرتنی خەرجکردن و پێدانی ڕەزامەندی لە سەر پڕۆژەی قەرزکردنی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی بودجەی ساڵی 2020 و ئاراستەکردنی بابەتەکەش بۆ پەرلەمانی عێراق بەگوێرەی دەقەکانی دەستور.

 

سێیەم؛ ئەنجامدانی دانوستان لەلایەن هەردوو وەزارەتی گواستنەوە و ڕۆشنبیری دەربارەی  نرخی میوانخانەکان بەجۆرێک پێشکەشکردنی خواردن لە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستی بێت، ئەوەش بە مەبەستی  گلدانەوە و ڕاگرتنی ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی وڵات دەگەرێنەوە.

 

چوارەم؛ داوا لە پەرلەمانی عێراق بکرێت دانیشتنەکانی تایبەت بە دەنگدان لەسەر یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانی عێراق تەواوبکرێن و یاساکەش ڕەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار بکرێت.

 

 پێنجەم؛ پێشکەشکردنی هەموو پاڵپشتییەکی لۆجستی بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئەوەی لە وادەی دیاریکراودا هەڵبژاردنەکان ئەنجامبدرێت.

 

شەشەم؛ هەموو لایەنەکان و وەزارەتەکانی حکومەت  کاربکەن بۆ هاوکاریکردنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕووی فەراهەم کردنی توانای مرۆییەوە.

 

حەوتەم؛ هەموارکردنەوەی یاسای پارتەکان، لە سەر بنەمای نیشتیمانی و دیموکراسی بە جۆرێک هەمەچەشنی سیاسی لە عێراقدا فەراهەم بکات