گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکى پارتى هۆکارى سازشکردنیان لە وەزارەتى دارایی ڕاگەیاند

2020.05.09 - 14:29
پەرلەمانتارێکى پارتى هۆکارى سازشکردنیان لە وەزارەتى دارایی ڕاگەیاند

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى ڕایگەیاند، سازشکردنیان لە پۆستى وەزارەتى دارایی بەهۆى خواستى شیعەوە بووە لە بەرانبەر وەرگرتنى وەزارەتى دەرەوەدا.

 

بەشار کیکى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەوان سازشیان لە بەشێک لە پشکى خۆیان کردووە لەهەردوو کابینەى عادل عەبدومەهدى و مستەفا کازمیدا، بۆ ئەوەى کابینەکان تێپەڕێنرێن، چونکە پشکى لایەنە کوردییەکان چوار وەزارەتە.

 

وتیشى "هەمان رێگەمان گرتەبەر لە کابینەکەى کازمیدا، لەسەر بنەماى خواستى گەورە و روونى پێکهاتەى شیعى بۆ بەدەستهێنانى وەزارەتى دارایی، بۆیە سازشمان لێکرد لەبەرانبەر وەزارەتى دەرەوە و کاندیدى ئێمەش تا ئێستا فوئاد حسێن و بڕیارە پێش جەژن کابینەکە تەواوبکرێت".

 

لە کابینەکەى مستەفا کازمیدا تا ئێستا چەند وەزارەتێک یەکلانەکراونەتەوە، لەوانە وەزارەتى دەرەوە و داد کە بە پشکى لایەنە کوردییەکان دادەنرێن.