گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ سەرکردایەتی یەکێتی تاوتوێی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی دەکات

2020.05.09 - 14:06
سبەینێ سەرکردایەتی یەکێتی تاوتوێی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی دەکات

ناس کورد-

سبەینێ ئه‌نجومه‌نی سەركردایەتی یەكێتی بۆ "گفتوگۆكردن لەسەر ڕووداوە ئاڵۆزەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و سكرێتری سەركردایەتی ئه‌و حزبه‌ش دەڵێت، دۆخێكی ئاڵۆز هاتووەتە ئاراوە و سەركردایەتی گفتوگۆی لەسەر دەكات.

 

فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی بە میدیاكانی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌: بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، 10ی ئایاری 2020، کۆبوونەوەکە لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، تێیدا "دۆخی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکرێت."

 

وتیشی: "هەرچەندە بڕیار بووە لەكۆبوونەوەكەی سبەینێدا تاووتوێ كاری ڕێكخراوەی حزب بكرێت، بەڵام كۆبوونەوەکە تایبەت كراوە بەو دۆخە ئاڵۆزەی لە هەرێمی كوردستاندا هاتوەتە ئاراوە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت".

 

سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ڕاشیگەیاند: هەر لە كۆبوونەوەكەدا جگە لەدۆخی ئاڵۆزی هەرێم، گفتوگۆش لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغداو سەردانی شاندەكەی هەرێم دەكرێت.

 

بۆ دووەمجار لەسەریەک، کۆبوونەوە نێوان پارتی و یەکێتی لەبارەى گرژی و کێشەکانیان نێوانیان دواخرا کە گرنگترینیان بابەتی کۆکردنەوەی هێزی هەردوولابوو لە زینی وەرتێ، بڕیاربوو ئەمرۆ شەممە هەردولا لە هەولێر کۆببنەوە بەڵام دواخرا.