گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا بەربەستى چوار ملیۆن حاڵەتى تێپەڕاند

2020.05.09 - 09:52
ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا بەربەستى چوار ملیۆن حاڵەتى تێپەڕاند

ناس كورد-

ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان بەربەستى چوار ملیۆن حاڵەتى تێپەڕاند، وڵاتانى ئەوروپاش بەردەوامن لە ئاساییکردنەوەى ژیان، دواى ئەوەى بڵاوبوونەوەى ئەو پەتایە زیانى گەورەى تەندروستى و ئابورى پێگەیاندن.

 

بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس، ڤایرۆسى کۆرۆنا لەدواى سەرهەڵدانییەوە تا ئێستا بووەتە هۆى گیانلەدەستدانى 269514 کەس.

 

ئەمریکا گەورەترین زیانمەندى کۆرۆنا، ژمارەى مردن تێیدا بەو ڤایرۆسە گەیشتووەتە 75670 کەس، لەکۆى 1256972 توشبوو، کە لانى کەم 195036 کەسیان چاکبوونەتەوە.

 

هەروەها لە بەریتانیا کە دووەم زیاندمەندترین وڵاتە، 30615 حاڵەتى مردن بەو ڤایرۆسە تۆمارکراوە لەکۆى 206715 توشبوو.

 

لە فەڕەنساش بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک ژمارەى حاڵەتە مەترسیدارەکان کەمبووەتەوە، کاتێک دوێنێ هەینى 2868 حاڵەت تۆمارکرا. بەڵام حاڵەتەکانى مردن زیادیانکردووە بە تۆمارکردنى 26230 حاڵەت.

 

لاى خۆشیەوە، وەزیرى تەندروستى ئیسپانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى ئامادەیە لەم هەفتەیەوە رێوشوێنەکانى قەدەغەى هاتوچۆ لەسەر زیاتر لە نیوەى دانیشتووانى وڵاتەکەى سوکبکات.