گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سودان.. سوپا حکومەتى هەڵوەشاندەوە و خۆپیشاندەرانیش ڕازی نین

2019.04.11 - 15:00
App store icon Play store icon Play store icon
سودان.. سوپا حکومەتى هەڵوەشاندەوە و خۆپیشاندەرانیش ڕازی نین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

سوپای سودان ئەنجومەنی وەزیران و حکومەتی ویلایەتەکانی هەڵوەشاندەوە و کارکردنی بە دەستور ڕاگرت و باری نائاسایی لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.

عەوەز بن عەوف، وەزیرى بەرگریی لە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵات ڕاگەیەندراوی هێزە چەکدارەکانى خوێندەوە و رایگەیاند، عومەر حەسەن بەشیر، سەرۆکى ڕژێم لەسەرکارلادراو و لەشوێنێکى ئاسایشدا پارێزراوە. هاوکات ئەنجومەنى سەربازییش بۆ ماوەى دوو ساڵ کاروباری وڵات بەڕێوەدەبات تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد.

وەزیرى بەرگریی وتیشى، وەستاندنی شەڕ لە تەواوی ناوچەکانى وڵات ڕاگەیەنرا و سەرجەم زیندانییە سیاسییەکانیش ئازادکران.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەنجومەنى سەربازیی داوای لێبوردن لەو زیان و قوربانیانە دەکات کە بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە کەوتوووەتەوە.

هاوکات کۆمەڵەى پیشەوەرانی سودانی کە سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکان دەکات بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی ڕاگەیاند و دەڵێت، ڕاگەیەندراوەکەى سوپا داواکاری خۆپیشاندەرانی جێبەجێنەکردووە و بەردەم لەسەر شەقام دەمێننەوە.

نوێدەکرێتەوە..