گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیا عێراقییەکان: كابینەكەی كازمی ژنانی فەرامۆشكردووە و حكومەتێكی بێ ژنی پێكهێناوە

2020.05.08 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
میدیا عێراقییەکان: كابینەكەی كازمی ژنانی فەرامۆشكردووە و حكومەتێكی بێ ژنی پێكهێناوە

ناس کورد- 

 

لەدوای پێکهێنانی کابینەیەکی مستەفا کازمی میدیا عێراقییەكان ڕەخنە لەكابینەکە دەگرن بەوەی ڕێژەی ژنان تێایدا 1%ە، بەدووریشی دەزانن لایەنە سیاسیەكان لەو وەزارەتانەی كە ماونەتەوە ژنان كاندید بكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، لایەنە سیاسیەكان بەهۆی ململانێكانیانەوە بۆ بەدەستخستنی پۆستی وەزاری، ڕۆڵی ژنانیان فەرامۆش كردووە و كابینەیەكی بێ ژنیان پێكهێناوە.

 

ئامژەیان بەوەشکردووە، نوێنەرایەتی كردنی ژنان لەكابینەكەی كازمیدا بەڕێژەی 1%ە، ئەوەش لەجێی خواستی ژناندا نیە لەوڵاتێكی گەورەی وەكو عێراقدا كە ژنان هەمیشە ڕؤڵیان لەڕوداوە گەورەكاندا گێڕاوە.

 

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ژنان بەڕێژەی 25% نوێنەرایەتی دەكەن لەپەڕلەمانی عێراقدا، بەڵام لەكابینە وەزارییەكەی كازمیدا تەنها یەك ژن پۆستی وەزارەتی بەركەوتووە.

 

میدیا عێراقیەكان ئەوەشیان وروژاندووە، پێناچێت لەو وەزارەتانەی كە ماونەتەوە و وەزیریان بۆ دیارینەكراوە ژن دابنرێت، ئەوەش بەهۆی ململانێ سیاسیەكانەوە بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەكان.

 

گەرچی كابینەكەی كازمی كاتییە و بۆ ماوەی ساڵیكە، بەڵام لەكارنامەكەشی دا هیچ خاڵێكی تایبەتمەند نەكراوە بۆ پرسی ژنان و ئایندەیان لەداهاتووی سیاسی عێراقدا.

 

شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەی ڕابردوو 7ی ئایاری 2020، پەرلەمانی عێراق متمانەی بە کابینەکەی کازمی و 15 وەزیری کابینەکە دا، بەڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتن لەسەر ناوی چەند وەزیرێک، چەند وەزارەتێک بەبێ وەزیر ماونەتەوە.