گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕیتانیا کۆتا نامەی سەربازیی نازییەکانی لە شەڕی دووەمی جیهانیدا بڵاوکردەوە

2020.05.08 - 21:04
بەڕیتانیا کۆتا نامەی سەربازیی نازییەکانی لە شەڕی دووەمی جیهانیدا بڵاوکردەوە

ناس کورد- 

 

دوای 75 ساڵ بەسەر تێپەڕبوونی شەڕی دووەمی جیهانییدا  دوا نامەی سەربازیی ئەڵمانیا لەلایەن بەریتانیاوە بڵاوکرایەوە كە لەكاتی شەڕەدا دەستیان بەسەریدا گرتوووە كە باس لەدوا چركەساتەكانی شەڕەكە دەكات.

 

لەنامەكەدا ئەوە دەردەكەوێت كە باخچەیەك لە بتچیلی بارەگای سەرەكی ئۆپەراسیۆنەكانی هەڵگرتن و ئاشكراكردنی كۆدە سەربازییەكانی بەریتانیا بووە لەكاتی جەنگی دووەمی جیهاندا و بەردەوام كاری تێدا كراوە تا دوا ساتەكانی شەڕ بۆ ئەوەی بەریتانیا وەكو ناوچەیەكی ئارام بۆ ڕوبەڕووبونەوەی بەرەی دژەكەی بمێنێتەوە.

 

لەنامەكەدا ئەفسەرێكی ئەڵمانیا كە كۆدەكەی بە كۆنێكیل هاتووە، بەلاغێكی سەربازی بەمێژووی 7ی ئایاری 1945 و بەدیاری كراوی كاتژمێری 7:35 خولەك ناردووە.

 

ئەفسەرەكە لەنامەكەی دا باسی لەوە كردووە، هێزەكانی چوونەتە ناو شاری كۆكسهافنەوە، ئەوەش دوا ناوچەی ئەڵمانیایە كە هێزەكانی هاوپەیمانان چونەتە ناویەوە.

 

"هەموو پەیامەكانی ڕادیۆ ڕادەگیرێن، هیوای سەركەوتن بۆ هەموو هاوڕێكانم دەخوازم كە نامەكە دەخوێننەوە"، ئەفسەرەکە وای نوسیوە.

 

لەوەڵامی نامەكەشی دا پەیامێك هاتووە و نوسراو: "هەموو شتێك دادەخرێت".

 

تۆنی كۆمەری مێژوونوس دەڵێت، نامەكە بەبۆنەی یادی ڕۆژی سەركەوتنی ئەوروپاوە بڵاوكراوەتەوە، چاوی خستووەتەسەر كەسایەتییە ڕاستییەكانی پشتەوەی میكانیزمەكانی شەڕەكە.

 

لەگەڵ كۆتایی هاتنی شەڕی دووەمی جیهانیدا، وێستگەی بڵاوكردنەوەی نامەكان بەسەرتاسەری ئەوروپادا بۆ گەیاندنی ڕاپۆرت لەبارەی بەرەو پێشبردنەكانی چەكی ئەڵمانیاوە بڵاوكرانەوە.

 

كۆمەر ئەوەشی خستووەتەڕوو، كاتێك بەریتانیا خۆی ئامادە دەكرد بۆ ئاهەنگی كۆتایهاتنی شەڕەكە، دوای بەدەستگەیشتنی دواهەمین بەشی پەیوەندییە سەربازییەكانی ئەڵمانیا تیمی بتچلی كاریان بۆ مانەوەی بەریتانیا بەشوێنێكی ئارامی شەڕەكە دەكرد.