گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کچان و ئافرەتان ڕۆژووەکانیان بەچى دەشکێت؟

 چەند فەتوایەکی گرنگ بۆ کچان و ئافرەتان لە مانگی ڕەمەزاندا 

2020.05.08 - 15:58
 چەند فەتوایەکی گرنگ بۆ کچان و ئافرەتان لە مانگی ڕەمەزاندا 

ناس کورد-

خانەی فەتوای وڵاتی میسر، دەربارەی بە ڕۆژووبوونی کچانی تازەپێگەیشتوو و ئافرەتان لە مانگی ڕەمەزاندا ژمارەیەک فەتوای بڵاوکردەوە.

 

خانەی فەتوای وڵاتی میسر، لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، کۆمەڵێک فەتوای دەربارەی ڕۆژوبوونی کچانی تازە پێگەیشتوە و ئافرەتان لە مانگی ڕەمەزاندا  بڵاوکردەوە کە زۆربەی فەتواکان وەک وەڵامدانەوە بوون بۆ ژمارەیەک پرسیار کە لەلایەن کچانەوە کرابوون .

 

بەگوێرەی فەتواکان، کچان نابێت لە کاتی سوڕی مانگاندا بەرۆژووبن، دەبێت پاش تەواوبوونی سوڕی مانگانە ئەو ڕۆژانەی کە تێیدا بەرۆژوونەبوون (بە قەزا) بدەنەوە دوای مانگی ڕەمەزان.

 

 ئاماژە بەوەشکراوە، هەرکات ئەو کچە توانای ئەوەی هەبوو ڕۆژوو بگرێت ئەوا نابێت قەرەبووی ئەو ڕۆژانەی کە تیێدا بەڕۆژوو نەبووە بە (فەدیە) قەرەبوو بکاتەوە. 

 

خانەی فەتوای میسر، ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە، لە کاتی سوڕی مانگەنەدا نابێت بە هیچ شێوەیەک قورئانی پیرۆز بخوێنرێت یاخود دەست لەلاپەرەکانیش بدرێت.

 

جەختیلەوەشکردوەتەوە، خوێندنەوەی قورئان تەنانەت لە مۆبایل و ئامێرەکانی دیکەشدا حەرامە و نابێت بخوێنرێت ئەگەر بۆ حاڵەتی پێشبرکێیەکی قورئان خوێندن نەبێت کە ناچار بێت لە بەری بکات.

 

 خانەی فەتوای میسر، ڕێگەی بەکچان و ئافرەتان داوە بەبێ سەرپۆش قورئان بخوێنن ئەگەر لە ماڵەکانی خۆیاندا بوون.

 

 لە بارەی ئەو بابەتانەی کە ڕۆژوو ناشکێنێت، خانەی فەتوای میسر بڵاویکردوەتەوە، بەکارهێنانی کرێم و ئەو بابەتانەی کە بۆ پاکو خاوێنی پێست بەکاردەهێنرێت ڕۆژوو ناشکێنێت بە مەرجێک تەنها  دەبێت لەسەری پێست بەکاربهێنرێت.

 

 ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، تامکردنی خواردن لە کاتی چێشتلێناندا ڕۆژوو ناشکێنێت بەڵام بەمەرجێک نابێت قوت بدرێت.

 

 بەگوێرەی فەتواکانی خانەی فەتوای وڵاتی میسر، هەر کچیک یان ئافرەتێک پێش بانگی بەیانی بە ماوەیەکی کەم سوڕی مانگانەکەی تەواو بوو و دەرفەتی ئەوەی نەبوو خۆی بشوات ئەوا دەشێت و گونجاوە بە ڕۆژوو بێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە ( جائیزە) ئافرەت ئەو دەرمانانە بخوات کە سوڕی مانگانەی دوادەخات بەمەبەستی تەواوکردنی مانگی ڕەمەزان، بەڵام باشتر وایە  پابەندی فەرمانی خودا بێت و لەکاتی تەواوبوونی مانگی ڕەمەزاندا ئەو ڕۆژانە قەربوو بکاتەوە کە تێیدا لە سوڕی مانگانەدا بووە.