گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توڕەیى پەکین بەدواى خۆیدا دەهێنێت.. ناوى شەقامى باڵیۆزخانەى چین لە ئەمریکا دەگۆڕدرێت

2020.05.08 - 14:42
App store icon Play store icon Play store icon
توڕەیى پەکین بەدواى خۆیدا دەهێنێت.. ناوى شەقامى باڵیۆزخانەى چین لە ئەمریکا دەگۆڕدرێت

ناس کورد-

ژمارەیەک لە ئەندامى کۆنگرێسى ئەمریکا پێشنیارى ئەوە دەکەن ئەو شەقامەى کە باڵیۆزخانەى وڵاتى چینى لەسەرە لەشارى واشنتۆن لە ئەمریکا بەناوى ئەو پزیشکە چینییەوە بنرێت کە مەترسى ڤایرۆسى کۆرۆناى لەشارى ووهان ئاشکرا کرد و بەو هۆیەوە دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە تۆمەتباریان کرد بەوەى پڕوپاگەندە بڵاودەکاتەوە.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

چاودێرانى سیاسى لەو باوەڕەدان ئەگەر ئەو کارە بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە بێگومان توڕەیى دەسەڵاتدارانى چین بەدواى خۆیدا دەهێنێت وەک چۆن پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا چەند جارێک ڤایرۆسى کۆرۆناى بە ناوى ڤایرۆسى چینى ناوبرد و ئەوەش بووە هۆى گرژى نێوان ئەو دوو وڵاتە.

 

بەگوێرەى پێشنیارەکەى ئەو ئەندامانەى کۆنگرێسى ئەمریکا شەقامەکە ناودەنرێت بە (لى وینلیانگ بلازا) بەناوى پزیشکە چینییەکەوە.

 

ئەو پزیشکە کە پزیشکى پسپۆڕى چاو بوو و تەمەنى 34 ساڵ بوو لە کۆتایى مانگى دیسەمبەردا دەرکەوتنى ڤایرۆسى کۆرۆناى لەشارى ووهان بەهاوڕێکانى راگەیاند بەڵام پۆلیسى چین دەستگیریان کرد و بە بڵاوکردنەوەى پڕوپاگەندە تۆمەتباریان کرد.

 

پاشان لە مانگى فەبرایەردا بە ڤایرۆسى کۆرۆنا کۆچى دوایى کرد و گیانلەدەستدانى لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەیەکى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا.