گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکارى بەسەر کەشوهەواى شارەکانى هەرێم و عێراقدا دێت 

2020.05.08 - 13:00
گۆڕانکارى بەسەر کەشوهەواى شارەکانى هەرێم و عێراقدا دێت 

 ناس کورد -

دەستەی کەشناسی بومەلەرزەزانی عێراق، پێشبینیەکانی کەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی عێراقی لە چوار ڕۆژی داهاتوودا بڵاوکردەوە، ئاماژە بە وەکراوە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بەگشتی لەنێوان کەشێکی بارانی بە بچربچر و نیمچە هەوردا دەبێت.

 

ئەمڕۆ (هەینی، 8ى ئایاری 2020) دەستەی کەشناسی بومەلەرزەزانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینیەکانی کەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتووی ناوچەکانی هەرێمى کوردستان و عێراقى بڵاوکردەوە.

 

بەگوێرەی پێشبینییەکان "ڕۆژی شەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق ئاسمان بەهەور دادەپۆشرێت و بارانیش بە بچربچر لە هەندێ شوێن دەبارێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە". 

 

ئاماژە بەوەش کراوە "هاوکات لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا باران و هەورە بروسکە لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەبارێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە، لە باشوری وڵاتیش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دەرفەتی بارانێکی بە خوڕ لە هەندێ ناوچە و پلەکانی  گەرماش وەک خۆیان دەمێننەوە و گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت ".

 

 دەربارەى کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە، کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە "لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، ناوەڕاستی عێراق و باشورى عێراق  پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن و کەشوهەواش بەگشتی لەنێوان بارانی نم نم و نیمچە هەوردا دەبێت".  

 

 ڕاگەیاندراوەکەی دەستەی کەشناسی بومەلەرزەزانی عێراق، ئاماژەی بە کەشوهەوای ڕۆژی دووشەممەی داهاتووش کردووە کەتێیدا جەختیکردوەتەوە بەگشتی لە هەموو ناوچەکانی عێراق  ئاسمان پاکو بێگەرد دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور، ئەوەش خراوەتە ڕوو کە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا جێگیردەبن، بەڵام لە ناوەڕاست و باشوری عێراقدا پلەکانی گەرما هەڵدەکشێن".

 

لە بارەی دواین پێشبینییەکەی دەستەی کەشناسی بومەلەرزەزانی عێراق کە دەکاتە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە ڕاگەیاندراوەکەدا رونکراوەتەوە"ئاسمان لە سەرانسەری عێراقدا پاک و بێگەرد دەبێت و پلەکانی گەرماش گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت".