گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

2400 گیانلەدەستدانى نوێ بەهۆى کۆرۆناوە لەئەمریکا و یەک توشبوى نوێ لە چین

2020.05.08 - 09:03
2400 گیانلەدەستدانى نوێ بەهۆى کۆرۆناوە لەئەمریکا و یەک توشبوى نوێ لە چین

ناس کورد-

زانکۆى جۆنز هۆبکنز رایگەیاند "لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا 2400 توشبووى کۆرۆنا لە وڵاتى ئەمریکا گیانیان لەدەستدا و بەوەش کۆى گشتى ئەو کەسانەى لەو وڵاتە بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 75500 کەس ".

 

 

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى نوێى زانکۆى جۆنز هۆبکنزى ئەمریکى "ڤایرۆسى کۆرۆنا هەتا ئەمڕۆکە بۆتە هۆى گیانلەدەستدانى 75543 هاووڵاتى ئەمریکى کە تەنها لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا 2448 توشبوى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە".

 

زانکۆکە لە راگەیەندراوەکەیدا رونیدەکاتەوە "لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا 27300 توشبووى نوێ تۆمارکراوە و بەوەش کۆى گشتى توشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتۆتە 1254750 توشبوو و نزیکەى 195 هەزار توشبووش چاکبوونەتەوە.

 

بەراورد بە ئەمریکا، لە وڵاتى چین کە سەرچاوەى سەرهەڵدانى ڤایرۆسەکە بوو، بە گوێرەى ئامارێکى نوێى لیژنەى تەندروستى نیشتیمانى ئەو وڵاتە لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا تەنها یەک توشبووى نوآ تۆمارکراوە و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە هیچ توشبوویەکى نوێش لەنێوان ئەو کەسانەدا تۆمارنەکراوە کە لە دەرەوە هاتونەتە ئەو وڵاتە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوى لیژنەکەش کۆى گشتى توشبووانى ڤایرۆسەکە لە چین بۆتە 82886 توشبوو و ژمارەى گیانلەدەستدانیش بەجێگیرى ماوەتەوە کە 4633 گیانلەدەستدان بوو.