گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ی بڵاوکردەوە

2020.05.07 - 21:12
وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی بڵاوکردوە و بەگوێرەی خشتەکە رۆژی 11ی تەمموز یەکەمین تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت.

 

بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی پەروەردە، هەفتانە دوو تاقیکردنەوە لە رۆژانی شەممە و سێشەممەدا ئەنجامدەدرێن.

 

هاوکات وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەی قۆناغی پیشەیی و خوێندنی ئیسلامیشی بڵاوکردووەتەوە کە بەهەمانشێوە لە 11ی تەمموز دەستپێدەکەن و هەفتانە دوو تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن.