گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى دەرەوەی چین وەڵامى وتەکانى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا دەداتەوە 

2020.05.07 - 14:39
وەزارەتى دەرەوەی چین وەڵامى وتەکانى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا دەداتەوە 

ناس کورد- 

وەزارەتی دەرەوەی چین وەڵامی وەزیرى دەرەوەى ئەمریکاى دایەوە و رایگەیاند "وتەكانی ناوبراو لەبارەی سەرچاوەی بڵاوبونەوەی كۆرۆناوە درۆی بەئەنقەستن و ناتوانێت بیانسەلمێنێت".

 

 

وەزارەتی دەرەوەی چین، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا تۆمەتبار دەكات كە بەئەنقەست درۆ بڵاو دەكاتەوە و لەبارەی بڵاوبونەوەی كۆرۆناوە هێرشی بەردەوام دەكاتە سەر چین.

 

هوا تشۆن ینگ ئان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، مایك پۆمپیۆ لەهێرشە بەردەوامەكانیدا لەسەر بڵاوبونەوەی پەتاكە بەئەنقەست درۆ لەسەر چین دەكات.

 

جەختی لەوەش كردووەتەوە، وڵاتەكەی لەسەر پرسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پابەندی شەفافیەت بووە كە لەسەرەتاوە لەشاری ووهانی هەرێمی هۆبی كۆتایی ساڵی ڕابردوو بڵاوبویەوە.

 

وتەبێژەكەی وەزارەتی چین باسی لەوەش كردووە، لەو كاتەوە سیاسیەكانی ئەمریكا بەردەوام پەنجەی تۆمەتیان بۆ چین درێژكردووە كە هەموو ئەوانەش هیچ بنەمایەكیان نیە.

 

دوێنێش (چوارشەممە) وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەوەی ڕاگەیاند، پۆمپیۆ ناتوانێت هیچ بەڵگەیەك بخاتە ڕوو لەسەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە چونكە لەبنەمادا هیچی بەدەستەوە نیە و  چەندین جاریشە لەو جۆرە قسانە دەكات بەڵام هیچ بەڵگەیەكی پیشان نەداوە.

 

هوا دەشپرسێت، بۆچی ئەوە ناكەن؟ چونكە هیچیان لەبەردەستتدا نیە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پرسی سەرچاوەی نەخۆشیەكە دەبێت بۆ پسپۆڕان جێ بهێڵدرێن لەبری ئەوەی سیاسیەكان درۆی لەبارەوە بكەن.

 

لەو كاتەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەوڵاتانی جیهاندا بڵاوبووەتەوە، بەرپرسانی ئەمریكا چین بەهۆكاری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە تۆمەتباردەكەن و چینینش ئەوە ڕەتدەكاتەوە.