کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بەشێک لە چالاکوانانی شاری سلێمانی لە بەردەم دادگای سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ڕێکخست و داوایانکرد، لە بەرامبەر ئەوەی حکومەت بەدەم داوای کەسوکاری ئەنفالکراوانەوە نەهاتووە، پێویستە ئەو یادە بایکۆت بکرێت.
یەکێک لەو چالاکوانانە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لەڕوی قەرەبووکردن و خزمەتەوە، تائێستا کەسوکاری ئەنفالکراوان پشتگوێخراون و لە ئاستی نێودەوڵەتیشەوە کار بۆ ئەو پرسە نەکراوە.
ئەو چالاکوانە ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها یەک ڕۆژ بۆ ئەو یادە دانراوە، کە لە ئاستی گەورەیی ئەو یادە نیە.
چالاکوانان داواشیانکرد، لە بەرامبەر ئەو بەڵێنانەی حکومەت بە کەسوکاری ئەنفالی داون و جێبەجێی نەکردوون، "داوا لە کەسوکارانی ئەنفالکراوان دەکەین نەچنە یادەکەوە و بایکۆتی بکەن".