گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە ڕەگەز سورییە

سلێمانی؛ بەهۆی داڕمانی گڵەوە کرێکارێک گیانیلەدەستدا

2019.04.11 - 12:48
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ بەهۆی داڕمانی گڵەوە کرێکارێک گیانیلەدەستدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

لە ئەنجامی داڕمانی گڵی دەوروبەری بینایەك لە سلێمانی كرێكارێك گیانیلەدەستدا و كرێكارێكی دیکەش بریندار بوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ 11ی نیسانی 2019 لە ئەنجامی داڕمانی گڵی دەوروبەری بینایەك لە گەڕەكی بەكرەجۆ لە شاری سلێمانی، كرێكارێكی بەڕەگەز سوری گیانیلەدەستدا و كرێكارێكی بەڕەگەز عەرەبیش کە پێکەوە کاریان دەکرد بریندار بووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پاش ڕوخانی گڵەکە بەسەر کرێکارەکاندا، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ بە هاوكاری بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی هەردوو كرێكارەكەیان دەرهێناوە، بەڵام یەکێک لەوان گیانیلەدەستدا.

 

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، ئەو کرێکارەی گیانیلەدەستدا، بە ڕەگەز سورییە و لە دایكبووی ساڵی 1979یە، لە گەڕەكی خەباتی شاری سلێمانی نیشتەجێیە.