گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند نەریتێکی  خۆراکی هەڵە لە مانگی ڕەمەزاندا

2020.05.06 - 18:17
چەند نەریتێکی  خۆراکی هەڵە لە مانگی ڕەمەزاندا

ناس کورد –

 پەیڕەوکردنی نەریتی خوراکی هەڵە لەلایەن ڕۆژووانەوە لە مانگی ڕەمەزاندا بەتایبەتی پاش متبوونی گەدە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لە پڕۆسەی هەرەسکردن، دەبێتە هۆکاری دروستکردنی کێشەی تەندروستی نەخوازراو .

 

بە گوێرەی توێژینەوەکان، زۆرینەی ڕۆژووان لە مانگی ڕەمەزاندا بە تایبەتی لە کاتی بەربانگکردن و ڕۆژوو شکاندندا دەکەونە داوی زیادڕەویکردن لە خواردن و خواردنەوە ئەوەش بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی ئەو وزەیەی کە لە کاتژمێرەکانی بە ڕۆژووبووندا لە دەستیان داوە، بەڵام بەگوێرەی توێژینەوەکان ئەوە نەرێتێکی هەڵەیە و خاوەنەکەی توشی کێشەی تەندروستی دەکاتەوە.

 

بۆئەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا تەندروستێت باشبێت و گەدەت کاری خۆی بە باشی بکات دەبێت خۆبە دوربگریت لەم نەریتە هەڵانە:

 

١-خواردنەوەی ئاوی سارد، دەبێتە هۆی کەمی جوڵەی خوێن لە گەدە و ڕیخۆڵەکان ئەوەش وادەکات پڕۆسەی هەرەسکردن دوچاری کێشە بێت.

 

٢- بەربانگکردن بە خواردنی پڕچەوری، لە بری ڕۆژووشکاندن بە خواردنە پڕچەورییەکان دەبێت کەسی بە ڕۆژوو بە خورما یان ئەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی کەمی شەکریان تێیدایە ڕۆژووەکەی بشکێنێت بۆ ئەوەی ڕێژەی شەکر لە جەستەدا بە شێوەیەکی لەسەر خۆ لە خوێندا بەرزبێتەوە.

 

٣- نابێت هەموو خواردنەکان لە کاتی بەربانگدا بخورێن، بەڵکو دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی نێوان بەربانگکردن و پارشێودا ڕێکبخرێن.

 

 ٤- دوورکەوتنەوە لە زیادڕەیکردن لە خواردنی خواردەمەنییە شیرینییەکان و هەویرییەکان، چونکە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری و زیادبوونی کێشی لەش.

 

٥- خواردنی ترشیات و ئەو بابەتانەی کە ڕێژەی خوێیان تێیدا زۆرە، دەبێت سنورداربێت، چونکە زیادڕەوی لەو جۆرە خواردنانە دەبێتە هۆکاری هەستکردن بە تینویەتی لە کاتی بە ڕۆژوبووندا ئەوەش وادەکات لێدانی ترپەکانی دڵ بە شێوەیەکی ڕێکوپێک لێنەدەن .