گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانى؛ لەسبەینێوە نرخى بەنزین کەمدەکرێتەوە

2020.05.06 - 16:22
سلێمانى؛ لەسبەینێوە نرخى بەنزین کەمدەکرێتەوە

ناس کورد-

پارێزگارى سلێمانى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا کەمکردنەوەى نرخى بەنزینى لەپارێزگاى سلێمانى راگەیاند.

 

 

لە راگەیەندراوەکەى هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى ئاماژە بەوە کراوە "لەسبەینێوە (پێنجشەممە) نرخى بەنزین لەپارێزگاى سلێمانى کەمدەکرێتەوە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى پارێزگارى سلێمانى لە سبەینێوە نرخى بەنزین لەشارى سلێمانى بەم جۆرەى لێدێت:

 

لیترێک بەنزینی نۆرماڵ دەبێتە (٤٥٠) دینار

محسن دەبێتە (٥٥٠) دینار

سۆپەر دەبێتە (٦٢٥) دینار.