گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دەرەوەی ئێران: سوپای پاسداران نەبوایە داعش دەگەیشتە ئەوروپا

2019.04.11 - 12:06
وەزیری دەرەوەی ئێران: سوپای پاسداران نەبوایە داعش دەگەیشتە ئەوروپا

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند گەر سوپای پاسداران نەبوایە ئێستا داعش گەیشتبووە ئەوروپا.

لە کاردانەوەی بڕیارەکەی ترەمپ بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران، وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە تویتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڤیدیۆیەکی هەڵبژاردنی 2016ی ئەمریکای بڵاوکردەوە، کە ترەمپ دەڵێت، "ئێران شەڕ دژی داعش دەکات"، زەریف نوسیوێتی: "ترەمپ جەختی کردۆتەوە کە ئێران شەڕی داعشی کردووە".

 

جەواد زەریفی ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەگەر سوپای پاسداران شانبەشانی خەڵکانی عێراق و سوریا شەڕی نەکردایە، ئەوا ئەو ڕێکخراوە دەستی بەسەر ئەو دوو پایتەختە عەرەبییەدا دەگرت و سوپای تیرۆریستی دەگەیاندە دەروازەی ئەوروپا".

 

ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پاش بڕیارەکەی ئەمریکا هات، کە سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە.

 

https://twitter.com/JZarif/status/1116029968759361538