گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەى کاتی تاقیکردنەوەکان

2020.05.05 - 20:59
ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەى کاتی تاقیکردنەوەکان

ناس کورد-

لەبارەی بڵاوبوونەوەی خشتەیەکی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، وەزارەتی پەروەردە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو خشتەیە هیچ بنەمایەکی زانستی نییە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند: "ژمارەیەک دەزگای میدیایی خشتەیەکیان بڵاوکردۆتەوە بۆ تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، بەڵام ئەو خشتەیە هیچ بنەمایەکی نییە و نەدەبوو دەزگا میدیاییە ناسراوەکان بکەونە ئەو هەڵەیەوە کە هەندێک پەیجی فەیک ئەو کارانە دەکەن بەمەبەستی شێواندنی پرۆسەی پەروەردە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتمان رایگەیاندووە کە هەموو بڵاوکراوە فەرمیەکانی لە وێب سایتی وەزارەت و پەیجی فەرمی وەزارەت لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووک کە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە ناسێنراوە ، کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی کە میدیایی فەرمی وەزارەتە بڵاو دەکرێتەوە و داواکارین بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆسەی پەروەردە بکرێت".

 

ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە میدیاکان خشتەیەکیان بڵاوکردەوە کە گوایە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەییە.