گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فازڵ میرانى هەڵوێستى پارتى لەسەر لامەکەزیەت ئاشکراکرد..لەگەڵ یەکێتى کۆدەبنەوە

2020.05.05 - 13:45
فازڵ میرانى هەڵوێستى پارتى لەسەر لامەکەزیەت ئاشکراکرد..لەگەڵ یەکێتى کۆدەبنەوە

ناس کورد-

سکرتێرى مەکتەبی سیاسی پارتى ڕایگەیاند، رۆژى شەممە پارتى و یەکێتى کۆدەبنەوە، دەشڵێت هەولێر زیاتر پێویستى بە سیستەمى لامەکەزییە.

 

بڕیاربوو مانگى ڕابردوو کۆبوونەوەى هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتى و یەکێتى لە هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.

 

فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبی سیاسی پارتى لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "رۆژى شەممە کۆبونەوەى مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى لە بارەگاى سەرۆکى هەرێم بەرێوەدەچێت".

 

کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەى پارتى و یەکێتى بۆ چارەسەرى کێشەکانى ئەمدواییەى نێوان هەردوولایە بەتایبەتى گرژییەکانى زینى وەرتێ و کێشەکانیان لەحکومەت.

 

لەگەڵ ئەوەشدا کۆبوونەوەکە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لەبارەى سیستەمى لامەرکەزییەوە، کە پێدەچێت لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێ بکرێت.

 

فازڵ میرانى وتى "ئەو برادەرانەى سلێمانى لیژنەیەکیان لە شارەزاکانیان ئامادەکردووە بۆ ئەو مەبەستە، هەرشتێک ئامادە بکرێت دەبێت بچێتە ئەنجومەنى وەزیران".

 

وتیشى "ئەگەر ئەو پرسە یاساى بوێت دەبێت بچێتە پەرلەمان، خۆ ناکرێت لەدەرەوەى یاسا هیچ شتێک دروستبکرێت".

 

فازڵ میرانى ئاماژەى بەوەشکرد، هەولێر زیاتر پێویستى بە لامەرکەزیەتە، چونکە وەزیرەکان بەو پێیەى لەو شارەن دەسەڵاتى زیاتریان بەسەر ئەو شارەدا هەیە.